
کۆمیتەی USCIRF لۆگۆی ئەمریکی
SNN-
کۆمیتەی ئەمریکا بۆ ئازادیـیە ئاینیـیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی USCIRF، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا ئیدانە دەکات و داوا لە سەرۆکی تورکیا دەکات هێرشە ئاسمانیـیەکان ڕابگرێت.
دەنگی ئەمریکا لەهەواڵێکدا بڵاویکردۆتەوە؛ کۆمیتەکە لە راگەیەنراوێکدا کە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی ئیدانەی هێرشە ئاسمانی و زەمینیـیەکانی ئەم دوایـیانەی تورکیا دەکات کە لە نزیک ناوچە مەدەنییەکان لە باکوری عێراق ئەنجامی داون.
گەیڵ مەنشن سەرۆکی کۆمیتەکە USCIRF داوا لە تورکیا دەکات دەستبەجێ هێرشە ئاسمانیـیە دڕندانەکانی بۆ سەر شەنگال ڕابگرێت و هەر هێزێکی زەمینی کە زیادبوونی توندوتیژیـیەکانی لێدەکەوێتەوە بکشێنێتەوە لەو ناوچەیە کە بۆخۆی لە مەترسیـدایە.
ئەو کردارانە بە تایبەتی جێی هەڕەشەن بۆ سەدان خێزانی لێقەوماوی ئێزیدی ئەوانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شەنگال و هەروەها بۆ ئەو خەڵکە سیڤیلانەی دیکەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ باکوری عێراق – هیچ کام لەوانە شایەنی ئەوە نیـین بخرێنە بەردەم مەترسیـیەوە لەلایەن هاوپەیمانێکی ناتۆوە.
ئەم کۆمیتەیە کە دەزگایەکی سەربەخۆی حکومەتی فیدراڵی ئەمریکایە، لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی دەڵێت حکومەتی تورکیا کە ئیدعادەکات ئەم کردارانەی هەرە نوێترینن لە نێو زنجیرەیەک لە ئۆپەراسیۆنی هاوشێوەی لە شەنگال لەوەتای ساڵی 2017 وە، بە ڕوواڵەت پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەنە ئامانج.
دەشڵێت: “ئەو ئۆپراسیۆنە هەڕەمەکیـیانە ڕێک پاش چەند ڕۆژێک ئەنجام دران کە 200 خێزان گەڕانەوە شەنگال لە پاش 6 ساڵ لە ژیان لە نێو کەمپی ئاوارەیی لە دهۆک. هەروەها (هێرشەکان) نزیک بوون لەو شارۆچکە و کەمپانەی خێزانە ئیزیدیـیەکان پەنایان بۆ بردوون لەوەتای جینۆسایدەکەی ساڵی 2014 ، ئەوەی لە لایەن داعشەوە لە عێراق و سوریا لە دژیان ئەنجام درا.
تۆنی پـێرکنز جێگری سەرۆکی کۆمیتەکە ئەویش لای خۆیەوە وتویەتی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە عێراق و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕوونی نیشانی دەدەن خواستەکانی لە ناوچەکە پاڵنەری کردارەکانین لە ئەمڕۆدا، نەک ئاسایشی ناوخۆ، ناکرێت ڕێگەی پـێبدرێت ئەمە بکات بەبێ سزادان.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









