ئەحمەد رازی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

0
1287
ئەحمەد رازی

SNN Sport

 

ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی  ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەیانی ئەمڕۆ  یەکشەممە لە شاری بەغدا کۆچی دوایی کرد.

 

رازی لە پێنجشەممەی رابردوو نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا دەرکەوت، پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەو ئەنجامدانی پشکنین، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای مانەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک لە نەخۆشخانە و وەرگرتنی هەناسەی دەستکرد، بەیانی ئەمڕۆ گیانی لە دەستدا پێش ئەوەی بۆ وڵاتی ئوردن بگوازرێتەوە.

 

ئەحمەد رازی لە 21ی نیسانی ساڵی 1964 لە سامەڕا لە دایکبووە، هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بووەو خاوەنی تاکە گۆڵی وڵاتەکەیەتی لە مێژووی بەشداریکردنی لە مۆندیال، توانی لە ساڵی 1986 لە بەلجیکای بکات، خێزاندارەو 3 کچ و کوڕێکی هەیە.

 

ئەو یانانەی یاری بۆ کردووە.

 

  • رازی لە ساڵی 1982 تا 1984 یاری بۆ یانەی زەورا کردووەو لە 60 یاری 38 گۆڵی   بۆ تۆمارکردووە.
  • 1984 تا 1990 یاری بۆ یانەی کەرخ کردووەو لە 128 یاری 69 گۆڵی بۆ کردووە.
  • دووبارە لە ساڵی 1990 تا 1993 یاری بۆ یانەی زەورا کردووەتەوەو لە 71 یاری 54 گۆڵی بۆ کردووە.
  • لە ساڵی 1993 تا 1997یاری بۆ یانەی وەکرەی قەتەری کردووە، لە 20 یاری 16گۆڵی بۆ کردووە.
  • جارێکی تر لە ساڵی 1997 تا 1999 یاری بۆ یانەی زەورا کردووەتەوەو لە 59 یاری 34 گۆڵی بۆ کردووە.
  • لە ساڵی 1982 تا 1997 یاری بۆ هەڵبژاردەی عێراق کردووەو لە 121 یاری 62 گۆڵی بۆ کردووە.

 

خەڵاتە تاکە کەسییەکانی:

  • 5 جار خولی عێراقی بردووەتەوە.
  • 7 جار جامی عێراقی بردووەتەوە.
  • 3 جار خولی یانە پاڵەوانەکانی عەرەبی بەدەستهێناوە.
  • ساڵی 1998 دووەمی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بووە.
  • ساڵی 1986 بۆ مۆندیال سەرکەوتووە.
  • لە ساڵەکانی 1984 و 1988 بۆ ئۆڵۆمپیاد لەگەڵ وڵاتەکەی سەرکەوتووە.
  • پاڵێوراوبوو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یەکێتی تۆپی پێی عێراق.
  • گۆڵکاری خولی ئەستێرەکانی قەتەر بووە.
  • ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە .
  • ئەندامی لیژنەی وەرزش و لاوان بووە لە پەرلەمانی عێراقی.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this