
SNN
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: کارەکانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و تەندروستی ئەو کەسانەشی کە تووشی کۆرۆنا بوون باشە.
سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: “دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بە پێویستی زانی بۆ سەلامەتی گشت پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی پەرلەمان بۆ ماوەی دوو هەفتە کارەکانی خۆی رابگرێت”.
سەبارەت بە کارنامەی پەرلەمانیش باسی لەوەکردوە، کاری لە پێشینەی پەرلەمان بریتی دەبێت لە( دۆخی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێم، زۆری جموجوڵی داعش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، بابەتە هەنوکەییەکانی نێوخۆی و هەرێمی کوردستان).
دوای تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەری پەرلەمان بە کۆرۆنا، پەرلەمانی کورستان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









