
کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوو تووشبووی كۆرۆنا کە دانیشتووی قەزای سەیدسادقن لە شاری سلێمانی گیانیان لەدەستدا، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردووشدا ئەمە چوارەم هاووڵاتی سەیدسادقە كە بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستبدات.
تەها ئەحمەد، لێپرسراوی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دووان لە توشبووانی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 70 ساڵ و 55 ساڵن، لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی كۆچی دواییانكرد، كە پێشتر نەخۆشی درێژخایەنیان هەبووە هەبووە و لە ئێستادا تیمەكانی تایبەت بە ناشتنی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەیدسادق سەرقاڵی ناشتنی تەرمەكانن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەم شەو یەكێكی دیكە لە تووشبووانی كۆرۆنا كە پیاوێكی تەمەن 87 ساڵ بووە و دانیشتووی قەزای سەیدسادق بوو لە نەخۆشخانەی شۆڕش گیانی لەدەستدا، هاوكات هەر دوێنێش پیاوێكی دیكەی تەمەن 63 ساڵ دانیشتووی سەیدسادق گیانی لەدەستدا، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كۆرۆناشەوە ئەمە پێنجەم هاووڵاتی سەیدسادقە كە بەهۆی كۆرۆناوە گیان لەدەستدەدات.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئەوەشی خستەڕوو: لە ئەمڕۆوە نەخۆشخانەی سەیدسادق كە تەرخانكراوە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ئەو كەسانەی كە نیشانەكانی ڤایرۆسەكەیان تیادایە دەتوانن سەردانی بكەن و پشكنینیان بۆ بكرێت و ئەگەر پێویست بكات لەو نەخۆشخانەیە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









