گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 21/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ یەکشەممە 21/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- تورەیی لە ڤار.
- پیکێ و هاوڕێکانی توڕەن لە ژوری ناوبژیوانی ڤیدیۆی ڤار.
- لە یانەی بەرشەلۆنە وای دەبینن فشاری ریاڵ مەدرید لەسەر ناوبژیوانەکان ئەنجامەکانی هەڵگەڕاندووەتەوە.
- ریاڵ سۆسیداد- ریاڵ مەدرید 10:00،پێشەنگی خولی ئیسپانیا لەسەر پەتەکەیە لە یاریگای لانوێتاو ئەگەر ریاڵ مەدرید براوە بێت دێتە پلەی یەکەمی.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 1-0 لە ڤەلەد وەلید دەباتەوەو گۆڵێکی ڤیتۆلۆ پلەی سێیەمی بە رۆخبلانکۆس دەدات.

سپۆرت:
- گرێبەست تەنیا لەگەڵ یەک ئەستێرە دەکرێت.
- گفتوگۆکان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ئاڵۆزی تێکەوتووەو دەرگای بۆ ئەوە کردووەتەوە یانەکە لە پێشینەی کارەکانی گەڕانەوەی نەیمار بێت جارێکی تر.
- ئیدارەی وەرزشی یانەکە پێی باشە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێک بکات، بەڵام ئەنجومەنی یانەکە پشتیوانی لە گەڕانەوەی نەیمار دەکەن.
- یانەی بەرشەلۆنە 10 رۆژی لە پێشە بۆ گواستنەوەی پیانیچی بۆسنی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی یۆڤانتۆس.
- یانەی ئیسپانیۆل 3-1 بە لیڤانتی دەدۆڕێت و بەرەو دابەزین هەنگاو دەنێتەوە.

مارکا:
- یانەی ریاڵ مەدرید پشت بە خۆی دەبەستێت.
- یانەی ریاڵ مەدرید دەبێتە پێشەنگی خولی ئیسپانیا ئەگەر لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بباتەوەو لەوانەیە پشت بە هەردو یاریزانی درەوشاوە هازارد و بنزیمە ببەستێت.
- ئۆدیگارد لە پێکان باش بووەتەوەو یاری دژی یانەکەی خۆی دەکاتەوە کە لە ئێستادا بە خواستن یاری بۆ سۆسیداد دەکات.

ئاس:
- ئەمشەو یانەی ریاڵ مەدرید پشت بە خۆی دەبەستێت دژی یانەی ریاڵ سۆسیداد و ئۆدیگاردی یاریزانی ئەو یانەیە.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









