
کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند: “لە بەیانى ئەمڕۆوە لە نەخۆشخانەکانى تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانى پێنج کەس گیانیان لە دەستداوە و سەرجەمیان لە رەگەزى نێر بوون”.
عەبدوڵا ئەحمەد، جێگرى بەڕێوبەرى تەندروستى سلێمانى بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ 21ى حوزەیرانى 2020 لە شارى سلێمانى بە هۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە پێنج هاووڵاتى گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان پیاو بوون و تەمەنیان لە نێوان 38 بۆ 75 ساڵیدابووە”.
وتیشى” ئەو کەسانەى کە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا خەڵکى سلێمانى و سەیدسادق و پیرەمەگرون و سەنگاو بوون و لەلایەن تیمى تایبەتەوە بە خاک سپێردراون”.
ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە سلێمانی رووی لە زیادبوون کردووە، بەوهۆیەشەوە دوێنێ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی ژمارەیەک بڕیاری بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە نەخۆشیەکە دەرکرد، لە نێویشیاندا راگرتنی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









