بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: دۆخەکە وا بڕوات ڕەنگە فەرمانگە سەربازییەکانى دیکەش مانبگرن

مانگرتنی بەشێک لەکارمەندانی هاتوچۆ
SNN-هەوراز ئەحمەد
بەڕێوبەرى گشتى هاتوچۆى سلێمانى ڕایدەگەنێت “خۆپیشاندان و مانگرتن لەم کاتەدا دەبێتەهۆى خراپتر بوونى دۆخەکە و بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا”.
عەمید فەریدون عومەر، بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى بە SNNى ڕاگەیاند “لەسەر دۆخى ناو بەڕێوەبەراتى و مانگرتنى کارمەندانى هاتوچۆ و چۆڵبوونى شەقامەکان لەلایەن پۆلیسى هاتوچۆوە و خراپیى دۆخى دارایى یاداشتێکمان ئاڕاستەى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کردووە و یاداشتەکە گەیشتۆتە دەستى جەنابى وەزیر و چاوەڕێى هەڵویست و وەڵامى ئەوانین لەو بارەیەوە”.
وتیشى: “بارودۆخ لە بار نییە پابەند بوون بە ئەرک و فەرمانى ڕۆژانە نەماوە، چونکە لە ماوەى 100 ڕۆژدا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە، ئەوانیش مافى خۆیانە بەڵام ئێمە پێمانوایە گردبوونەوە و خۆپیشاندان دۆخەکە خراپتر دەکات و دەبێتەهۆى زیاتر بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا”.
لە بارەی ئەوەى ئایا بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ لە داهاتى خۆى دەتوانێت مووچە دابەش بکات؟ بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى وتى: “هەرچى داهاتە کۆدەکرێتەوە و ڕەوانەی وەزارەتى دارایى دەکرێت و لە دەستى ئێمە دا نییە، چونکە دابەشکردنى مووچە سیستمى خۆى هەیە و ناکرێت ئەو فەرمانگانەى دەڵێن داهاتمان هەیە با لەو داهاتە مووچە دابینبکرێت ئەى ئەو فەرمانگەکانى دیکە چى بکەن کە داهاتیان نییە، بۆیە دەکرێت حکومەتى هەرێم بە زووترین کات بێتە سەر هێڵ تاوەکو دۆخەکە لەوە خراپتر نەبووە، چونکە ئەگەر مووچە دابەش نەکرێت، ئەوا ڕۆژانى ئایندە ڕەنگە فەرمانگە سەربازییەکانى دیکەش دەست بە مانگرتن بکەن”.
هاوکات ڕوونیکردوە “شەقامەکان بەشێکى پۆلیسى هاتوچۆى لێ نەماوە، بەڵام هێشتا بەم دۆخەشەوە چەندین کارمەندمان لە ئەرکدان ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت کە ئەوان بە دۆخەکە قایل بن، بەڵام هەستى بەرپرسیارێتیان واى کردووە شەقام چۆڵ نەکەن”.
جێگاى ئاماژە پێکردنە نزیکەی هەفتەیەکە کارمەندانى هاتوچۆى سلێمانى دەستیان بە مانگرتن و ناڕەزایەتى دەربڕین کردووە و داوا دەکەن مووچەکانیان بۆ خەرج بکرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









