فه‌ڕه‌نسا پرۆسه‌ى گێڕانه‌وه‌ى منداڵانى پاشماوه‌ى داعشى ده‌ستپێكرد

منداڵێكى ئاواره له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانى په‌نابه‌ران له ریفى ئیدلب | فۆتۆ: Reuters
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕنسا رایگه‌یاند: بڕیارمانداوه 10 منداڵى پاشماوه‌ى چه‌كداره داعشه فه‌ڕه‌نسییه‌كان به‌رینه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆمان، ئاشكراشیكرد: ئه‌مه قۆناغى یه‌كه‌مه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ئاشكرایكرد، “10 منداڵى پاشماوه‌ى چه‌كداره داعشه فه‌ڕه‌نسییه‌كانمان گه‌ڕانده‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ى خۆمان، كه له كه‌مپه‌كانى تایبه‌ت به خێزانى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش له ناوچه كوردییه‌كانى سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) پارێزرابوون”.
له ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى فه‌ڕه‌نسا بڕیاریدا 150 منداڵى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش بگه‌ڕێنێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆى، له‌و باره‌یه‌وه له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و منداڵا‌نه قۆناغى یه‌كه‌مه و قۆناغ به قۆناغ ئه‌وانه‌ى تریش كه ماون ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه فه‌ڕه‌نسا”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى حكومه‌تى فه‌ڕنسا، “ئه‌و منداڵا‌نه له ساڵى 2017 كه خه‌لافه‌تى داعش روخا تا ئێستا له كه‌مپه تایبه‌ته‌كانى خێزانى چه‌كدارانى داعش له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن”.
هاوسه‌ر و منداڵ و خێزانه‌كانى پاشماوه‌ى چه‌كدارانى داعش، كه ئێستا به‌شێكى زۆریان له كه‌مپى (هۆل) له ڕۆژئاواى كوردستان و چه‌ند كه‌مپێكى تر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، به‌رده‌وام جێگه‌ى مشتومڕن، چونكه زۆرینه‌یان وڵاته‌كانى خۆیان ئاماده نین وه‌ریانبگرنه‌وه، به‌هۆى په‌یوه‌ندیكردنیشیان به داعش و ترسى دووباره كاركردنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و گروپه ناكرێت ئازاد بكرێن.
بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026ترەمپ: ئەگەر ئێران ڕانەگیرێت ناوچەکە دەکەوێتە ناو ئاژاوەوە
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









