گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 22/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە 22/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- یانەی بەرشەلۆنە کارەکانی فرۆشتنی تۆدیبۆو کۆتینیۆ خێراتر دەکات.
- پێشەنگی ڤار.
- کارەسات لە یاریگای لانوێتا لە یاری ریاڵ مەدرید و سۆسیداد روویدا،یانەی ریاڵ مەدرید یاریەکەی بە لێدانێکی سزای گوماناوی بردەوە لەگەڵ گۆڵێک کە بەر دەستی بنزیمە کەوت و گۆڵێکی سۆسیدادیش رەتکرایەوە.
- 8 هەفتەی ئاگرینی خولەکە دەمێنێتەوە.
- دی یۆنگ بەهۆی پێکانەوە ماوەی 2 هەفتە دووردەکەوێتەوەو بۆ 5 تا 6 یاری ئامادە نابێت.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- دروستکراو لە مەدرید.
- لەوەتەی خولەکە دەستیپێکردووەتەوە ڤار 3 بردنەوەی بە یانەی ریاڵ مەدرید داوە.
- یانەی ریاڵ مەدرید 2-1 لە ریاڵ سۆسیداد دەباتەوەو پێشەنگی وەردەگرێت دوای سێ بڕیاری ناوبژیوان کە جێی مشتومڕبوو.
- جەنگی سڤییا میسی لە قاچیدا بریندار دەکات دوای ئەوەی لە لایەن بەرگریکارێکی یانەی سڤییاوە لێی دەدرێت.
- دی یۆنگی هۆڵەندی تووشی پێکان دەبێت و بەوهۆیەوە ماوەی 2 تا 3 هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

مارکا:
- سەرکردە.
- ریاڵ مەدرید پێشەنگی وەردەگرێت و رامۆس ژمارەکەی رۆناڵد کومانی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە دەشکێنێت و دەبێتە یەکەم بەرگریکار لە مێژووی خولی ئیسپانیا زۆرترین گۆڵ بکات کە 68 گۆڵە.
- مشتومڕ لەسەر لێدانێکی سزای ڤینسیۆس دروست دەبێت لەگەڵ ئەژمار نەکردنی گۆڵی یانوزای یاریزانی ریاڵ سۆسیداد و گۆڵەکەی بنزیمە .

ئاس:
- سەرکردەی نوێ،فەوزای نوێ دروست دەبێت لە خولی ئیسپانیا.
- یانەی ریاڵ مەدرید پێشەنگی خولی ئیسپانیایە پێش تەواوبوونی خولەکە بە 8 جەولەو بەهۆی بڕیارەکانی ڤار و ناوبژیوانەوە مشتومڕ درووست دەبێت.

هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
49 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









