
سەربازانی تورکیا لە هەرێم، وێنە: hurriyet daily news
SNN
وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە پێکدادانێکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە سەربازێکی تورکیا کوژراوە.
وەزارەتە ئەوەی خستووەتەڕوو: “لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ سەربازێکی تورکیا لە پێکدادانێکدا لەگەڵ هێزە کوردییەکان لە خاکی کوردستاندا بریندار بوو پاشان لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی لە خاکی هەرێم راگەیاند.
لە شەوى 14ی ئەم مانگەدا فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوانیان دژ بە پەکەکە دەستپێکرد، رۆژى 17ی ئەم مانگەشدا وەزارەتى بەرگرى تورکیا رایگەیاند، هێزێکى کۆماندۆى سوپاى وڵاتەکە هاتونەتە ناوچەى حەفتانین بۆ هێرشکردنە سەر پەکەکە.
دوێنێش وەزارەتەکە رایگەیاند: هێزێکی دیکەی کۆماندۆ هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمەوە.
لە هێرش و پێکدادانەکانی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سەربازانی تورکیادا، میدیاکانی نزیک لە پەکەکە و وەزارەتی بەرگری تورکیا ئاماری جیاواز لەبارەی کوژراو و برینداران بڵاودەکەنەوە.
ئەوەی پشتڕاستکراوەتەوە، شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی ئەو ناوچانەیە کە تورکیا بۆردومانیان دەکات، لەگەڵ زیانگەیاندن بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و ژینگەی ناوچەکە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









