
SNN
گوڵی نیل بەسەر رووباری فوراتەوە دیمەنێکی جوان و ناوازەی هەیە و لەگەڵ یەکەم بینیندا سەرنج بەلای خۆیدا رادەکێشێت، بەڵام هەمان ئەو گوڵە بووەتە مۆتەکەیەکی ناخۆش بۆ راوچییانی عێراقی چونکە سامانی ماسی لە رووبارەکە کەمکردووەتەوە.
گوڵی نیل کە رۆژانە یەک بۆ چوار لیتر ئاو هەڵدەمژێت، کاریگەرییەکانی بە روونی لەسەر کەمبوونەوەی ئاستی رووباری فورات دەبینرێت.

ئەو جوتیارانەش کە بۆ ئاودانی کێڵگەکانیان سوود لە ئاوی رووبارەکە دەبینن نیگەرانن لە کەمبوونەوەی ئاوی رووبارەکە، راوچییە عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن گوڵەکە زیانی بە سامانی ماسی رووبارەکە گەیاندووە.

گوڵی نیل تا دێت زیاتر رووباری فورات وشک دەکات، لە کاتێکدا ئێران و تورکیا بە گلدانەوەی ئاوی بەشێک لە رووباری دیجلە و فورات، مەترسی لەسەر سەرچاوەی ئاوی ناوچەکانی باشووری عێراق دروستکردووە.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









