پاسداران: بەردەوام دەبین لە تۆپبارانکردنی ناوچە سنوورییەکانی هەرێم

تۆپبارانی ئێران لە خاکی هەرێم
SNN
ئێران هێزی هێناوەتەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و هۆشداری دەدات لەوەی بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە خاکی هەرێم بکاتە ئامانج.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە محەممەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی پیادەی سوپای پاسداران ئەمڕۆ سێشەممە، لە کۆبوونەوەیەکیدا لە مەریوان وتوویەتی: سوپای پاسداران چەند رۆژێکە دەستیکردووە بە گواستنەوەی هێزێکی زۆر بە چەکی قورسەوە بۆ ناوچە سنوورییەکانی نێوان مەریوان و پێنجوێن لە سنووری رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان. خەڵکیشیان ئاگادارکردووەتەوە کە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی ناوچەی چل چەمە و بەرزاییەکانی نەکەن.
لەوبارەیەوە ئەوەشی خستەڕوو: “هەرێمی کوردستان و عێراق دەبێت چاودێری زیاتری سنوورەکان رێگە نەدەن خاکیان دژ بە ئێران بەکاربهێنرێت. هەروەها هۆشداریی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێم و عێراق کە لە نزیک بنکەکانی هێزە کوردییەکان دووربکەونەوە”.
لەلایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەرەکە، کە باڵی سەربازی پژاکە رایگەیاند، ئێران هێزێکی زۆری لە گوندە سنوورییەکانی شاری مەریوان کۆکردووەتەوە و چەندین بنکەی سەربازی گەورەی لەو ناوچەیە دامەزراندووە.
لە راگەیێندراوی یەرەکەدا هاتووە، هێزەکانی ئێران لە ناوچەکانی چل چەمە، دووبرا و سوڵتان، مەڕدارەکانیان دەرکردووە و لە شەوی رابردووەوە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەسەر ئەو ناوچانەدا دەسووڕێنەوە. بەیانی ئەمڕۆش بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر، سنوورەکانیان تۆپباران کردووە.
هەفتەی رابردوو تۆپخانەکانی ئێران بۆردومانی ناوچەی باڵەکایەتییان کرد و زیانیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند، بەهۆی تۆپبارانی ناو بەناوی ئێران بەشێک لە گوندە سنوورییەکان چۆڵکراون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









