“بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لێدوان له وتهبێژهكهى قهدهغه دهكات”

هۆگر عهزیز، وتهبێژى پۆلیسى ههولێر | فۆتۆ: پۆلیسى ههولێر
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رێگەنادات وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لێدوان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بدات و زانیاری بداتە رۆژنامەنووسان.
ماوەی دوو مانگ زیاترە دەیان رووداوی جۆراوجۆر لە هەولێر روویانداوە و پێویستی بە لێدوانی پۆلیس هەبووە، بەڵام هۆگر عەزیز کە وتەبێژی پۆلیسی هەولێرە لەلایەن بەڕێوەبەری پۆلیسەوە رێگەی پێنادرێت زانیاری بداتە رۆژنامەنووسان.
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی (SNN) كه له پۆلیسى ههولێر وهریگرتوون، “بە بڕیاری عهمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رێگری لە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر کراوە لێدوان بدات لەسەر ئەو رووداوانەی لە سنووری پارێزگای هەولێر روو دەدەن”.
پێشتر چەندین جار لەسەر هەندێك رووداوی کوشتن و دزیکدن (SNN) پەیوەندی بە وتەبێژی پۆلیسی هەولێرەوە کردووە، بەڵام نابراو بە بیانووی جۆراوجۆر رەتیکردۆتەوە لێدوان بدات”.
بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی (SNN) كه له پۆلیسى ههولێر وهریگرتوون، “بە بڕیاری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە رێگە نادرێت وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لێدوان بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بدات، لە بەرامبەر ئەم بڕیارهی بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وتەبێژی پۆلیسی هەولێر داوای گواستەوەی لە پۆلیسی هەولێر بۆ شوێنێکی تر کردووە”.
لەو بارەیەوە عەمید دلێر نەجاڕ، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر بە (SNN) راگەیاند: “هیچ بڕیارێک بۆ قەدەغەکردنی لێدوان لە وتەبێژی پۆلیسی هەولێر نەدراوە، بەپێی یاسا دەتوانێت لێدوان بدات”.
هەر بهپێی زانیارییهكانى (SNN)، “رۆژی 21ی حوزهیران، وهزیری ناوخۆيی ههرێمی كوردستان به فهرمانی وزاریی ژماره (8265) ئاڵوگۆڕی چهند بهرپرسێكی پۆلیسی له سنووری پارێزگای ههولێر دەرکردووە، بڕیاریشه له قۆناغی دووهمی گۆڕانكارییهكاندا وتهبێژی پۆلیسی ههولێر هۆگر عهزیز له شوێنهكهی خۆی بگوازێتهوه بۆ شوێنێکی تر”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
13كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









