
پشکنینی کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: “بەهۆی نەمانی كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا لە سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە هەڵەبجە، لە ئەمڕۆوە پشكنینەكانی تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنا ڕادەگیرێت، لە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو گرفتەداین”.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: “پێداویستییەكانی تایبەت بە دروستكردنی كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا لە بازاڕدا كەمبوونەتەوە و بە ئاسانی دەستناكەوێت، ئەمە وایكردووە كیتی پێویست بۆ پشكنین بەردەست نەبێت و ئێمەش بە ناچاری پشکنینی کۆرۆنامان راگرتووە”.
ئاماژەی بەوەشكرد: “هۆكاری گرفتەکە ئەوەیە كە لە بازاڕەكانیشدا و لە سەنتەرە ئەهلییەكانیشدا كیتەكان نەماون، هاوكات بە گوێرەی تواناش سەنتەری پشكنینی كۆرۆنا لە سلێمانی هاوكارییان كردوین، بەڵام لەوێش خەریكە هەمان گرفت ڕوودەدات، ئەمە گرفتێكی گەورەیە و دەبێت بەزووترین كات چارەسەر بكرێت بە پێچەوانەوە كارەساتی دیكە بەدوای خۆیدا دەهێنێت”.
بەِڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: داخستنی فڕۆكەخانەكان و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان گرفتێكی دیكەیە كە نەتوانرێت لەدەرەوەش كیتی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا هاوردە بكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستیمان لەو گرفتە ئاگاداركردوەتەوە و هەوڵەكانیشمان چڕ دەكەینەوە بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









