رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەنێوان سوپای پاسداران و هێزێکی کوردیی روویدا

ئۆتۆمبێلێكى سوپاى پاسدارانى ئێران
SNN–
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە پێکدادانێکی چەکداری لەنێوان سوپای پاسداران و هێزەکانی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی نەیاری حکومەتی ئێران لە نزیک شاری ورمێ روویداوە.
بەپێی هەواڵی پێگەی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ سێشەممە پێکدادانەکە لە نزیک گوندی “کورانە” سەر بە ناوچەی سۆما و بردۆستی پارێزگای ورمێ هاتووەتە ئاراوە.
سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاندووە، کە لانیکەم سێ سەربازی سوپای پاسداران لەو شەڕەدا کوژراون و گوندی کوران لەلایەن سوپای پاسدارانەوە گەمارۆ دراوە و بەردەوام هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە دەکرێت.
هیچ حیزبێکی کوردستانی رۆژهەڵات پەرپرسیارێتی ئەو رووبەڕووبوونەوەیەی نەگرتۆتە ئەستۆ و میدیاکانی حکومەتی ئێرانیش هیچ زانیارییەکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.
هاوکات زانیارییەکانی هەنگاو باس لەوە دەکەن کە چەندین هێلیکۆپتەر لە پارێزگای ورمێ-وە چوون بۆ شوێنی رووداوەکە و هەموو جۆرە هاتووچۆیەک لەو ناوچەیە قەدەغە کراوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









