شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ چەند وەزارەتێکی حکومەتی عێراق کۆدەبێتەوە

شاندەکەی هەرێم له بەغدا | فۆتۆ: ئهژى عومهر
SNN-
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندی حکومەتی هەرێم چاوی بە وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا دەکەوێت و پرسەکانی نەوت و شایستە داراییەکان تاوتوێدەکرێت.
شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ 24 حوزەیرانی 2020، كۆبوونەوە و گفتوگۆكانیان لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدراڵ درێژە پێ دەدەن.
کۆبوونەوەکان لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەوانەش دۆسیەی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەبن.
دوێنێ سێشەممە 23ی حوزەیران شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان بهسهرۆكایهتی قوباد تاڵهبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، بهئامانجی تەواوكردنی وتوێژەكانی پێشووی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان.
سەردانی شاندەکە بۆ جاری سێیەمە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دهرهوهی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









