تووشبوویه‌كى كۆرۆنا چیرۆكى باشبوونى خۆى به وه‌رزشكردن ده‌گێڕێته‌وه

ئه‌ژى محه‌مه‌دو چەند تووشبوویەک
ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – SNNsport
وره به‌رزى ئه‌ژى وایكرد كه زاڵ بێت به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆناو داواش له‌و كه‌سانه ده‌كات كه تووشی ئه‌م ڤایرۆسه بوون وه‌رزش بكه‌ن، چونكه به‌یه‌كێك له چاره‌سه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت.
ئه‌ژى محه‌مه‌د راهێنه‌رى وه‌رزشی دواى تووشبوونى به ڤایرۆسی كۆرۆنا بێ هیوا نه‌بوو له گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ژیان، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێك له نه‌خۆشخانه ده‌بێت، جگه له خۆى له رێگه‌ى وه‌رزشكردنه‌وه له‌ناو نه‌خۆشخانه له‌گه‌ڵ 30 تووشبووی تر به ڤایرۆسه‌كه بارى ته‌ندروستیان باش ده‌بێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه ژیانى ئاسایی خۆیان، تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ده‌چێته لاى ئه‌ژى و چیرۆكى خۆى ده‌گێڕێته‌وه.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) چۆن تووشی نه‌خۆشیه‌كه بوویت له كه‌یه‌وه ده‌ستت به وه‌رزشكردن كرد له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” سه‌ره‌تا كه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووم هه‌ستم كرد كه ده‌مرم و نایه‌مه ده‌ره‌وه به‌شتێكى ترسناك ده‌هاته پێش چاوم، بۆیه بڕیارمدا كه شتێك بكه‌م كه به‌رگرى له‌شم به‌هێزتر بكه‌م و زاڵبم به‌سه‌ریدا زاڵبم به‌سه‌ر ئه‌و بیركردنه‌وه‌ى به‌به‌رده‌وامى به‌مێشكمدا دەهات له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه، بۆیه‌كه‌م رۆژ و دووه‌م رۆژ هه‌ستم به بێتاقهتییەكى زۆر ده‌كرد له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك وبه‌ده‌ست ئازاره‌وه، له‌به‌رئه‌وه رۆژێك هه‌ر خۆم به‌ته‌نیا هه‌ستام كه‌مێك وه‌رزشم كرد و ماسولكه‌كانى له‌شم گه‌رم كرد، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى كه 30 نەخۆشی تر له‌گه‌ڵم بوون هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بوون ئیتر له ژێر رێنمایى پزیشه‌كه‌كان به‌به‌رده‌وامى تا مانه‌وه‌مان له نه‌خۆشخانه وه‌رزشى به كۆمه‌ڵمان ده‌كرد”.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ئامانجت له ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره چیبووه؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” ئێمه ئامانجمان هه‌بوو له ئه‌نجامدانى وه‌رزش، چونكه هه‌موو كه‌سێك كه وه‌رزش ده‌كات هه‌ستی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون ده‌كات سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌سێك كه وه‌رزش ده‌كات هه‌ندێ حاڵه‌تى فسیۆڵۆجى به‌سه‌ر له‌شیدا دێت كه هه‌ست به ئاسووده‌یى ده‌كات و سودێكى زۆرى ده‌بێت و ده‌بێته چاكێكى به‌هێز بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا”.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) هه‌ڵوێستى پزیشكه‌كان چۆن بووه له‌گه‌ڵتان تا چه‌ند پشتگیری‌یان كردوون؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” ئه‌توانم بڵێم خزمه‌تێكى بێ وێنه‌یان كردین هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێك جارێك ده‌هاتن بۆ لامان و به‌وردى چاودێرییان ده‌كردین، له‌به‌رئه‌وه به‌رده‌وامى وهرزشكردنمان وایكردبوو كه پزیشكه‌كان پێیان راگه‌یاندین كه ئهوهرزشكردنهى ئێوه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن زۆر له‌و ده‌رمان و حه‌بانه‌ى بۆ تووشبووانى كۆرۆنا به‌كارى ده‌هێنن باشتره و كاریگه‌رى زۆرترى هه‌یه”.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) تا چه‌ند نه‌خۆشه‌كان سودییان له‌و وه‌رزشكردنه بینیوه كه ئه‌نجامتانداوه؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” له‌راستیدا هه‌ندێجار كاریگه‌رى وه‌رزشكردنه‌كه به ده‌م و چاوییانهوه دیاربوو، هه‌روه‌ها له‌و كاتانه‌ى وه‌رزشییان ئه‌نجام ده‌دا ده‌چوونه ده‌ره‌وه له‌و بارودۆخه‌ى كه به‌هۆى(كۆڤید19) به‌سه‌ریاندا هاتبوو، هه‌روه‌ها پرۆگرامێكى وام دانابوو بۆ راهێنانه‌كان كه لهچڕییهكى كه‌مه‌وه بچین بۆ چڕییهكى زۆر، هه‌روه‌ها له نێوان راهێنانه‌كان راهێنانى هه‌ناسه توندییمان پێده‌كردن”.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) تاچه‌ند ئه‌و وه‌رزشكردنه كاریگه‌رى له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان هه‌بوو؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” له ده‌مى پزیشكه‌كان و به‌ئاشكراش بەرووى نهخۆشەكان دیاربوو كه وهرزشكردنمان زۆر كاریگه‌رى باشى له‌سه‌ر نه‌خۆشه‌كان هه‌بوو، بۆیه هه‌ر رۆژێك تواناى ئه‌وه‌مان هه‌بووایه وه‌رزش بكه‌ین ته‌ندروستیمان له‌سه‌رجه‌م رۆژه‌كانی تر باشتربوو”.
– تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى(SNNsport) ده‌ته‌وێت چی بڵێیت له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ى تۆ ئه‌نجامتداوه؟
ئه‌ژى محه‌مه‌د:” داوام له هه‌موو كه‌سێك هه‌یه كه خۆیان بپارێزن له‌م ڤایرۆسه رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن، هه‌روه‌ها نه‌ترسن له تووشبوون به‌م په‌تایه، چونكه ته‌نها به‌وه‌رزشكردن و جێ به‌جێكردنى رێنماییه‌كان ده‌توان به‌ئاسانى ئه‌و ڤایرۆسه تێپه‌ڕێنن”.
به‌هۆى زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق و كوردستان رێژه‌ى تووشبوون و مردن روو له‌زیادبوونه، به‌ڵام راهێنه‌ران و شاره‌زایانى بوارى وه‌رزش رێنمایى ده‌ده‌نه هاوولاتیان به وه‌رزشكردن كه زۆر كاریگه‌رى باشی هه‌یه به تایبه‌تى تووشبووانى(كۆڤید19).
گۆڵکاری برایەتی زیاتر لە مانگێک دووردەکەوێتەوە
كانونی دووه‌م 17, 2021یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەم هەفتەیەدا چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت
كانونی دووه‌م 16, 2021
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









