پێنج کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرە دەستگیرکران

SNN
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند: “پێنج کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون”.
لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەوە خراوەتەڕوو: “تۆمەتبارەکان لە ماوەی دوو هەفتەدا لە چەمچەماڵ و بازیان و شۆڕش دەستگیرکراون”.
راشیگەیاند: “تۆمەتبارێکیان بە رەگەز (مێ) یەو بازرگانی کڕین و فرۆشتنی بە مادەی هۆشبەرەوە کردوە، چوار کەسەکەی دیکەش بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرن”.
لەلایەن بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی مادەی (١٤) هۆشبەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسێکانیان بەردەوامە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









