“هه‌ولێر و به‌غدا خواستى راسته‌قینه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان”

قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق
ئه‌ندامێكى شاندنى هه‌رێم له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ولێر و به‌غدا خواستى راسته‌قینه‌یان هه‌یه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كان، ده‌شڵێت: “به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ردووكیان له قه‌یرانى داراییدان بۆیه پێویسته بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ى كه تێیكه‌وتوون”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم رایگه‌یاند: ” له ئێستادا عێراق و هه‌رێمى كوردستان به قه‌یرانى داراییدا تێده‌په‌ڕن، به‌هۆى نرخى نه‌وت و ئه‌و سنووره‌ى ئۆپیك دایناوه بۆ عێراق بژارده‌كانى به‌رده‌ستى زۆر نین، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌چوون له‌م قه‌یرانه پێویستى به هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت هه‌یه”.
ئه‌و وه‌زیره‌ى هه‌رێم كه هاوكات ئه‌ندامى شاندنى هه‌رێمه له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان وتیشى: “شایسته داراییه‌كانى هه‌رێم و مووچه، مافى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستانن، به‌ڵام له‌لایه‌كى تریشه‌وه بابه‌تى كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێم هه‌یه كه عێراق جه‌ختى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وه‌ى له ئێستادا زۆر گرنگه بریتیه له‌وه‌ى ئه‌م دوو لایه‌نه چۆن هاوكارى یه‌كترى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه چاره‌سه‌ر و ئه‌م قه‌یرانانه تێبپه‌ڕێنن”.
شوانى له‌باره‌ى جیاوازى ئه‌م گه‌ڕه‌ى گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ گه‌ڕه‌كانى پێشوو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئه‌وه‌ى گفتوگۆكانى ئه‌م جیاره جیاده‌كاته‌وه بریتیه له‌وه‌ى كه هه‌ردوولا هه‌ولێر و به‌غدا خواستى راسته‌قینه‌یان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن، وه‌ك ده‌شى بینین كه‌شوهه‌واى گفتوگۆكان تا ئێستا ئهرێنیيه، له‌به‌ر ئه‌وه به‌هیواین بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
رۆژى 23ى حوزه‌یران، شاندی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆك وەزیران، بەرەو بەغدا بەڕێكەوتن، به ئامانجی تەواوكردنی وتوێژەكانی پێشووی تایبەت بە چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان، سەردانی شاندەکە بۆ جاری سێیەمە بەرەو بەغدا بەڕێدەکەوێت بەمەبەستی تەواوكردنی گفتوگۆكانی كۆتایی نیسان و سەرەتای ئایاری رابردوو لەبارەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا.
تا ئێستا شاندى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆككۆمار كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجام بده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكى حكومه‌تى ناوه‌ندى.
ئەندامانی شاندەكە پێكهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی، خالید شوانی، وەزیری كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی ده‌ره‌وه‌ی هەرێم، كەمال محمد ساڵح، وەزیری كارەبا، د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان، د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ تیمێكی هونەری گەورەتر كە نوێنەرایەتی وەزارەتە جۆربەجۆرەكان دەكەن.
بڕیارە لەم گەڕەی سێیەمی دانوستانەكاندا پرسە ھەڵپەسێردراوەكان بخرێنە بەر باس بەتایبەت دۆسیەكانی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر ئەو ئەنجام و بنەمایانەی كە لە دانوستانەكانی رابردوودا لەنێوان شاندی هەرێم و لیژنەی باڵای حكومەتی عێراق گەڵاڵەكراون.
رۆژى دووشەممە ى حوزه‌یران 22 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە پرسی تایبەت بە دانوستاندنی لەگەڵ وەفدی هەرێم تاوتوێکرد، دواتر رایگه‌یاند: “بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان، ئامادەین لەگەڵ حکومەتی عێراق رێککەوتنێکی گشتگیر بکەین”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









