گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئەم مناڵە، سەیری رامۆس دەکات، یاریزانی یانەی مایۆرکا لۆکا رۆمێرۆ کە تەمەنی 15 ساڵە،شەوی رابردوو سەیری رامۆسی کرد چی کرد لە یاریگادا.
- سەرکردەکەی ریاڵ مەدرید توانی گۆڵی دەیەم لەم وەرزە بکات و سێیەم گۆڵی بوو لە کۆتا 4 یاریداو 2-0 شکست بە مایۆرکا دێنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێشەنگی لالیگا.
- رامۆس:” لە ئەنجامی ئەوەی کە ئێمە پێشەنگین، هەموو رەنگدانەوەی ئەوەیە کە قسە دەربارەی ئێمە دەکەن ،وا دەردەکەوێت دەبێت ئێمە سوپاسی ناوبژیوان بکەین”.
- ئارسر میلۆ گفتوگۆ لەگەڵ یۆڤانتۆس دەکات.

ئاس:
- رامۆسی کۆنە جەنگاوەر و یاریزانی نوێی یانەکە ڤینسیۆس.
- یانەی ریاڵ مەدرید گەڕایەوە پێشەنگی بەدوو گۆڵی ئەو دوو یاریزانە بەرامبەر بە مایۆرکا.
- مشتومڕی نوێ لەسەر گۆڵی یەکەم دروست دەبێت بەهۆی ئەوەی پێش گۆڵەکە کارڤاخال هەڵەی ئەنجامداوەو دواتر تۆپی ئەو یاریزانە گۆڵی پێکرا.

سپۆرت:
- یانەی ریاڵ مەدرید 2-0 لە مایۆرکا دەباتەوەو جارێکی تر ریاڵ مەدرید هاوکاری ناوبژیوانی پێدەگات.
- گۆڵەکەی ڤینیسۆس پێش ئەوەی تۆماری بکات، کارڤاخال هەڵەی بەرامبەر بە یاریزانێکی مایۆرکا ئەنجامداو ناوبژیوانی یاریەکە میلێرۆ لۆپێز لەو حاڵەتە سەیری ڤاری نەکردەوە.
- ئارسر نزیکدەبێتەوە لە یۆڤانتۆس و لەوانەیە پیانیچ پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو.
- یانەی ئیسپانیۆل پێویستی بە بردنەوەی تر هەیە بۆ بەدەستهێنانی خەونەکەی و مانەوە لە خولەکە.
- ریکی پویگ و ئانسۆ فاتی داوا دەکەن خولەکی زیاتر دەرفەتیان پێبدرێت و لە یارییەکان سەرەکی بن.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- ریکی پویگ و ئانسۆ فاتی دوو یاریزانی جوڵەدارن و ئەم دوو یاریزانە بەهۆی ئەوەی لە یاری بیلباو بە باشی دەرکەوتن، داوا دەکەن لە یارییەکانی داهاتوو بەسەرەکی یاری بکەن.
- مەدرید 2-0 لە مایۆرکا دەباتەوەو جارێکی تر هاوکاری ناوبژیوان بەدەست دەهێنێتەوەو لە کاتی گۆڵەکەی ڤینسیۆس کارڤاخال لە یاریزانێکی مایۆرکا دەدات .
- هەروەها رامۆس کە گۆڵی دووەمی کرد، ناوبژیوان رەتیکردەوە پێشتر کارتی سووری پێبدات و لێی خۆش بوو.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









