ڤیدیۆ: چێڵسی شکستی بە مانچستەرسیتی هێناو دوای 30 ساڵ لیڤەرپوڵی کردە پاڵەوان

چێڵسی
SNN Sport
لە کۆتا یاری هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی توانی 2-1 لە یانەی مانچستەرسیتی دووەمی خولەکە بباتەوەو دوای 30 ساڵ یانەی لیڤەرپوڵ بکاتە پاڵەوانی خولەکە.
هەردو یانەی چێڵسی و مانچسەرسیتی لە یاریگای ستامپفۆرد بریدج رووبەڕووی یەکبوونەوە، لە ئەنجامدا چێڵسی توانی یاریەکە 2-1 بباتەوە.
سەرەتاو لە خولەکی 36 یاریزانی ئەمریکی پۆلسیچ توانی گۆڵی پێشکەوتن بۆ بلوز بکات و گێمی یەکەم بەو تاکە گۆڵە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم یانەی مانچستەرسیتی لە لایەن یاریزانی بەلجیکی کیڤ دی برۆین توانی بە لێدانێکی راستەوخۆی جوان ئەنجامەکە لە خولەکی 55 یەکسان بکاتەوە.
دواتر یانەی چێڵسی بەم ئەنجامە رازی نەبوو، توانی سوود لە لێدانێکی سزا ببینێت، کاتێک یاریزانی بەرازیلی فێرناندینهۆ تۆپی لە ناو گۆڵی یانەکەی بەدەست گەڕاندەوەو دوای ئەوەی ناوبژیوانی یاریەکە ستیوارت سەیری ڤاری کردەوە، راستەوخۆ کارتی سووری بە یاریزانە بەرازیلیەکەداو ویلیان بە لێدانی سزا گۆڵی دووەم و دڵنیایی یانەکەی کردو لە کۆتاییدا 2-1 براوە بوون.
بەم ئەنجامەو بە شکستی مانچستەرسیتی، یانەی لیڤەرپوڵ پێش تەوابوونی خولەکە بە 7 هەفتە، بووە پاڵەوان، ئەمەش بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ و بە جیاوازی 23 خاڵ، کە مانچستەرسیتی بە 63 خاڵ لە پلەی دووەم دەبینرێت.
یانەی لیڤەرپوڵ یەکەم یانەیە لە مێژووی خولی ئینگلتەرا پێش تەواوبوونی خولەکە بە 7هەفتە نازناوەکە یەکلایی بکاتەوەو ببێتە پاڵەوان.
خاڵەکانی چیڵسی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی بووە 54 خاڵ.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









