
وێنەی ستافی ئەمبوڵانسی کۆرۆنا
SNN-هەوراز ئەحمەد
لە شەوی رابردووەوە پێنج کەسی دیکە لە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی SNN کە لە عەبدوڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی وەریگرتووە: “تووشبووەکان چوار پیاو و ژنێکن و سەرجەمیان لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە”.
وتیشی: “تووشبووەکان تەمەنیان لە نێوان 55 بۆ 80 ساڵدا بووە، سێ کەسیان دانیشتووی ناو شاری سلێمانی بوون و ئەوانی دیکەش دانیشتووی قەزا و ناحیەکانی دەوروبەرین”.
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 14 کەس لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدابوو.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









