کازمی: ئەگەر رێگری لە کارەکانی حکومەت بکرێت دەستلەکاردەکێشمەوە

مستهفا كازمى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: نووسینگهى سهرۆكوهزیران
SNN
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی دەوڵەت دەکات و لە ئەگەری دروستکردنی بەربەست لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە، ئەوا دەستلەکاردەکێشێتەوە.
مستەفا کازمی لە دیدارێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیاکار لە شاری بەغدای پایتەخت باسی لەوەشکرد: “بەم نزیکانە گۆڕانکاری لە بەشێکی پۆستە ئیدارییەکانی حکومەت دەکەین. لەوانەیە رووبەڕووی رەخنە ببینەوە لەمباریەوە. ئەمەش ئەو لایەنانە دەیکەن کە بەھۆی ئەم گۆڕانکاریانەوە زیان بە بەرژەوەندییەکانیان دەگەیەنرێت”.
وتیشی: “ئەگەر رێگە بە کارەکانمان نەدرێت، ئەوا ھیچ شتێک نییە لەدەستی بدەین. بەدەستی خاڵی جێیدەهێڵین (دەستلەکاردەکێشینەوە)”.
کازمی جەختیشی لەوە کردەوە: “گەندەڵییەکانی وڵات لە تیرۆر مەترسیدارترن و ئاماژەی بەوەشدا بە دوای ئەو کەسانەوە دەبن کە گەندەڵی ئەنجام دەدەن”.
مستەفا کازمی لە 6ی ئایاری رابردووەوە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراقی وەرگرتووە و لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا چەند بەڵێنێکیدا، لەوانەش رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە دام و دەزگاکانی عێراقدا.
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
24كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








