“شەرمکردن لە نەخۆشی” گیانی هاووڵاتیانی سەیدسادقی خستووەتە مەترسییەوە

کۆرۆنا
SNN-عەلی حەمە سەعید
تا ئێستا حەوت کەس لە سنووری قەزای سەیدسادق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، پزیشکەکانی ئەو قەزایەش دەڵێن نەبوونی هۆشیاری و شەرمکردن لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا، وایکردووە کەمترین تووشبووی کۆرۆنا روو لە نەخۆشخانەکان بکەن.
د.بەختیار سابیر، پزیشكی پسپۆڕ لە سەیدسادق بە SNNی راگەیاند: “لە قەزای سەیدسادق دۆخەكە مەترسیدارە و ئێمەش تواناكانمان دیاریكراون، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەكەین پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن و كاتێك دەزانن نیشانەكانی كۆرۆنایان هەیە یان سەردانی نەخۆشخانە بكەن بۆ پشكنین یاخود تێكەڵی كەسانی دیكە نەبن تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبنەوە لە باش بوونی باری تەندروستییان”.
ئەو پزیشکە وتوویەتی: “بەداخەوە کە بەشێک لە هاووڵاتیان شەرم لە تووشبوونیان بە کۆرۆنا دەکەن هەر ئەمە وایكردووە كە بەشێكی زۆری توشبووان لە ماڵەكانی خۆیاندا بمێننەوە و سەرجەم ئەندامانی خیزانەكەیان توشی كۆرۆنا بكات”.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە SNN لە چەند سەرچاوەیەکی تەندروستی قەزای سەیدسادقەوە وەریگرتووە، سەدان کەس لە قەزاکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، هاوكات دوو نەخۆشخانەش لە قەزای سەیدسادق تەرخانكراون بۆ چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا بەڵام تا ئێستا تەنها چوار كەس سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە، ئەوانی دیکە لە ماڵەکانی خۆیاندا ماونەتەوە.
لەوبارەیەوە تەها ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بۆ SNN ئەوەی خستەڕوو، لە سەیدسادق نەخۆشخانەیەك و مەڵبەندێكی تەندروستی بۆ چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا ئامادە کراوە، كە هەشت ئامێری هەناسەدانی دەستكرد و 40 قەرەوێڵە لە خۆدەگرن، بەردەوام لیژنەكانیشمان لە ئەركدان بۆ ئەوەی ڕێگری بكەن لە دروستكردنی قەرەباڵغی و پابەند بوونی هاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەكان بۆئەوەی لەوە زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنورەكەماندا بڵاونەبێتەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









