لەسەر داواى هاوسەرۆکانى یەکێتى پێداویستى پزیشکى لە ئیماراتەوە گەیشتە سلێمانى

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەمڕۆ هەینى 26ى حوزەیرانى 2020 فڕۆکەیەک لە وڵاتى ئیماراتەوە گەیشتە شارى سلێمانى کە بڕێکى زۆر کەلوپەل و پێداویستى پزیشکى هەڵگرتبوو، کە پێکهاتبوو لە تێستى تاقیگە و دەستکێش و دەمامک و کەلوپەلى پزیشکى.
د.سۆران جەمال تاهیر، ئەندامى مەکتەبى سیاسى یەکێتى نیشتمانى کوردستان لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانیەوە ڕایگەیاند: “ئەو کەلوپەلانە لەسەر داواى یەکێتى نشتیمانى کوردستان بە تایبەت هاوسەرۆکانى یەکێتى بووە و سوپاسى وڵاتى ئیماراتى عەرەبى دەکەین بۆ بەدەنگەوە هاتنیان لەم دۆخەدا و هیوداراین لە داهاتوودا ئەم پەیوەندی و هاوکاریانە لە ڕووى تەندروستی و مرۆیەوە بەردەوام بێت”.
وتیشى: “ئێمە لە داهاتوودا پەیوەندیەکى باش لەگەڵ وڵاتانى کۆمەک بەخش لە کوردستان و بە تایبەتى لە سلێمانیدا بۆ خزمەتکردنى کەرتى تەندروستى دەبەستین، ئاشکرایە ئێستا لە شارى سلێمانى و هەرێمى کوردستان ڕێژەى توشبوون و گیان لەدەستدان بە هۆى کۆرۆناوە لە هەڵکشاندایە بۆیە ئەرکى هەموو لایەکمانە رووبەڕووى کۆرۆنا بوەستین و بەرەنگارى بینەوە، ئەوەش بە دوو شت دەکرێت یەکەم بە نەترسان و دووەم بە پابەند بوون بەڕێنمایە تەندروستیەکان”.
فەلاح سەڵاح، سەرۆکى دەزگاى مرۆى مام ڕایگەیاند: “ئەو کەلوپەلانە ئەمڕۆ گەیشتە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى پێکهاتوون لە دەستکێش و دەمامک و جلوبەرگى پزیشکى تایبەت بە کۆرۆنا و تێستى تاقیگەى تایبەت بە کۆرۆنا، ئەرکی دابەشکردنی کەرەستەکان لە ئەستۆی دەزگاکەماندایە، بە میکانیزمێکى گونجاو لە چەند ڕۆژى داهاتوودا دابەش دەکرێت بەسەر نەخۆشخانەکانى شارى سلێمانى”.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









