لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی چهند بڕیارێكى دهركرد

پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: Ranja
سهرۆكى لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی رایگهیاند: به مهبهستى بهرهنگاربوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا چهند بڕیاریكمان دهركردووه.
له بهیاننامهیهكدا كه كهمێك لهمهوبهر بڵاوكراوهتهوه لهسهر زاى ههڤاڵ ئهبوبهكر، پارێزگار و سهرۆكى لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هاتووه، “ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا پاڵپشت بە بەیانی ژمارە (42)ی ساڵی (2020)ی وەزارەتی ناوخۆ، بڕیاریدا بە:
1. هاتووچۆ لەنێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگاکانی تردا لەناو هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێمی کوردستاندا بە پشتبەستن بە بەیانی وەزارەتی ناوخۆ تا (2020/7/1) بە داخراویی دەمێنێتەوە و رێگە بە هیچ کەسێک نادرێت هاتووچۆ بکات، جگە لەو حاڵەتانە نەبێت کە لە بەیانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا دیاریکراون و لە دوای ئەو کاتەشەوە وەزارەتی ناوخۆ یٔەم بابەتە دیاری دەکات.
2. راگرتنی دەوامی فەرمیی دامودەزگا حکومییەکان، جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی، خزمەتگوزاریی فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان بەپێی سروشتی ئەرک و ئێشکگریی خۆیان، درێژ دەکرێتەوە بۆ رۆژی (2020/7/4).
3. هەموو مزگەوت و پەرستگا و شوێنە ئاینییەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا بە داخراوی دەمێننەوە.
4. تاقیکردنەوەی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و تاقیکردنەوەی پراکتیکیی ئامادەییە پیشەیەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیاندا بە پێیی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچن.
5. تا رۆژی (2020/7/4)، هەموو نۆرینگە ئەهلیەکانی پزیشکی ددان دادەخرێن و لەکاتی زۆر پێویستدا هاووڵاتییان دەتوانن سەردانی سەنتەرە راوێژکارییەکانی پیرەمێرد و شۆڕش تایبەت بە ددان بکەن. هەر کلینیکێکی پزیشکیی و تاقیگە و نەخۆشخانەیەکی ئەهلی پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
6. تا رۆژی (2020/7/4) لە سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، چێشتخانەکان تەنیا بە دلیڤەری دەتوانن کاربکەن و چایخانە و قاوەخانە و ساردەمەنیەکانیش بەبێ شوێنی دانیشتن دەتوانن بەردەوام بن.
7. نێرگەلەخانە و هەر کافتریایەک کە نێرگەلە پێشکەش بکات، مەلەوانگە، لایڤ میوزیک، جیمەکان، یانە شەوانەکان، مەیخانەکان، شوێنەکانی کاتبەسەربردن و سەرگەرمکردن، هۆڵی بۆنەو کۆڕو کۆبوونەوەکان، بەداخراوی دەمێننەوە.
8. پرسە و پرسەی گەڕەکەکان و سەرقەبران و سەردانی نەخۆش و هەموو کۆبوونەوەیەکی خۆشیی و ناخۆشیی و ئاهەنگگێڕانێک قەدەغەن.
9. گواستنەوەی گشتیی (پاس و مینی پاس) تا رۆژی (2020/7/4) لە سنووری قەزای مەڵبەندی سلێمانیدا، رادەگیرێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
10. هەر شۆفێرێکی (تەکسی) پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆ ماوەی هەفتەیەک دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت.
11. قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بە پێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.
12. لە دابەشکردنی مووچەدا فەرمانگا و خەزێنە و بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی دەوامی خۆیان دەکەن بەپێی رێکار و رێنماییە تەندروستییەکان، فەرمانگەکان بەپێی لیستی مووچە بەهەمان رێکار و رێنمایی تەندروستیی لەو رۆژانەی بۆیان دیاریدەکرێت، مووچە دابەش دەکەن.
13. لە هەر شوێنێک، رێنماییە تەندروستیی و خۆپارێزییەکان جێبەجێ نەکرێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
14. هەر کۆمپانیا و دامەزراوە و مۆڵ و شوێنێکی کەرتی تایبەت پابەندی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان نەبێت، بۆماوەی هەفتەیەک دادەخرێت.
15. پێویستە هاووڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی و خۆیان لە هەر بەریەککەوتن و تێکەڵاوبوون و کۆبوونەوەیەک بەدوور بگرن.
16. پێویستە لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکان لێپرسینەوە و رێکارەکان وردتر و زیاتر و خێراتر بکەن و هەر فەرمانگە و لیژنەیەک کەمتەرخەمیی بکات، رێکاری یاسایی و کارگێڕیی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
17. دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە قایمقامەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، کە بەپێی تایبەتمەندیی سنوورە کارگێڕییەکانی خۆیان رێنمایی پێویست دەربکەن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









