
SNN
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، بۆ ئەم مانگە بەپێی خشتەیەكی دیاریكراو مووچەی مامۆستایان دەبڕێت و ڕێژەكە بەپێی پلەبەندی مامۆستاكە دەبێت.
نوسراوەکە ئەمڕۆ شەممە بڵاوکراوەتەوە و واژووی مەریوان بەگۆك عەزیز بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردەی لەسەرە و بۆ پەروەردەی سەرجەم شارەكان نێردراوە، تیایدا خشتەیەک بۆ رێکخستنەوەی مووچە خراوەتەڕوو.
لە خشتەكەدا هاتووە، پلە تایبەتی ئەی و بی %50ـی مووچەكانیان دەبڕێت و پلە یەك %28ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە دوو %27ـی مووچەی دەبڕێت و پلە سێ %24ـی مووچەی دەبڕێت، پلە چوار %22 مووچەی دەبڕێت و پلە پێنج %20ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە شەش %18ـی مووچەكەی دەبڕێت و پلە حەوت %17ـی مووچەكەی دەبڕێت، پلە هەشت %13ـی مووچەكەی دەبڕێت و پلە نۆ %5 مووچەكەی دەبڕێت.
لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە، پلە 10 هیچ مووچەیەكی نابڕێت و فەرمانبەر و مامۆستایانی گرێبەست لە %21ـی مووچەكەیان دەبڕێت.
لە کۆتایی نوسراوەکەدا هاتووە، نابێت هیچ مووچەیەک لە 300 هەزار دینار کەمتر بێت.


حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









