
حەکیمی
SNN Sport
یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی چوونی یاریزانی لای راستی یانەکەی ئەشرەف حەکیمی راگەیاند.
مایکل زۆرک بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بروسیا دۆرتمۆند رایگەیاند: نامانەوێت ئەشرەف حەکیمی یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام لەم کاتەی ئێستا نامانەوێت پارێزگاری لە نرخی ئەو یاریزانە بکەین کە لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان نرخەکەی زۆر بەرز بووەتەوە.
بە قسەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی دەکات بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ، لەگەڵ 5 ملیۆن یۆرۆی تر زیادە لە کاتی گۆڕانکارییەکاندا.
حەکیمی یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە، بە خواستن بۆ یانەی دۆرتمۆند یاری کرد، بەهۆی تەواوبوونی ماوەی خواستنەکەی، دەگەڕێتەوە بۆ یانەی شاهانەو ئەوان دەتوانن مامەڵەی لە بازاڕدا پێوە بکەن.
یانەی بروسیا دۆرتمۆند ئەم وەرزە لە خولی ئەڵمانیا پلەی دووەمی پێبڕاو 69 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە وەرزی داهاتوو بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکان دەکات.

هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









