
وێنە: SNN
SNN- عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ یەك شەممە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە كەسوكاری شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و بەرپرسانی حكومی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی، یادی 32 ساڵەی كیمیابارانكردنی شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە كرایەوە و پەیامی هاوخەمی هەڵەبجە گەیەندرایە شاری سەردەشت.
لە مەراسیمەكەدا كە لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، هۆشمەند موراد، بەناوی كەسوكاری شەهیدان و هاووڵاتیانی هەڵەبجەوە پەیامێكی بڵاوکردەوە كە تیایدا ئاماژەی بەوەكرد “شاری سەردەشت و هەڵەبجە هەردووكیان ئاوێتەی یەك خەم و ئازار بوون بە دەستی یەك رژێمی تاوانکار، كە تا ئێستاش قوربانیانی ئەو تاوانە بەدەست ئێش و ئازارەكانیانەوە دەتلێنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو: وەك كەسوكاری شەهیدانی هەڵەبجە پەیامی هاوخەمی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیانی سەردەشت دوپاتدەكەینەوە ئەمساڵیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نەمانتوانی لە نزیكەوە بەشداری هاوخەم و مەراسیمی ساڵیادی كیمیابارانی سەردەشت بكەین، بۆیە لێرەوە لەسەر مەزاری شەهیدانەوە داوا لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەكەین بەجدی كار لەسەر نەهێشتنی چەكی كیمیایی بكەن بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تاوانی وەك كیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت دووبارە نەبێتەوە.
لە رۆژی 28ی حوزەیرانی ساڵی 1987 لە گەرمەی شەڕی نێوان عێراق و ئێراندا، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق بە چەكی كیمیایی هێرشی كردە سەر شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەوهۆیەشەوە زیاتر لە 110 كەس بە گازی كیمیایی گیانیان لەدەستدا و لە كۆی 12 هەزار دانیشتووی شاری سەردەشت، هەشت هەزار كەس بریندار بوون، تا ئێستاش بەشێك لەو بریندارانە بەدەست ئێش و ئازارەكانیانەوە دەتلێنەوە.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









