
SNN-سیروان حەسەن
به‌هۆى زیاتر بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له خانه‌قین بۆ ماوه‌ى حه‌وت قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راگه‌یاندراو ته‌نها رێگه به هاتووچۆى پزیشك و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌درێت.
دلێر حه‌سه‌ن قایمقامی خانه‌قین به snnى راگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌رمانى پارێزگارى دیاله و له‌به‌ر زیاتر بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له كاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوە 28ى حوزه‌یرانى 2020 تاوه‌كو 5ى ته‌ممووز هه‌موو جۆره هاتووچۆیه‌ك له قه‌زاى خانه‌قین قه‌ده‌غه‌یه.
وتیشى: ئه‌م قه‌ده‌غه‌یە شار و ناحیه و گونده‌كان ده‌گرێته‌وه بازاڕ و دوكانه‌كان داده‌خرێن و هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچى بكات سزاى ده‌ده‌ن و ته‌نها ڕێگه به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى ده‌ده‌ن هاتووچۆ بكه‌ن.
باسیشى له‌وه‌كرد: هه‌موو ده‌روازه‌كانى شاره‌كه داده‌خرێن و رێگه به هاتن و چوونى هاووڵاتیان نادرێت بۆ ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى خانه‌قین.
به پێى ئاماره‌كان له خانه‌قین نزیكه‌ى 25 حاڵه‌تى تووشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه كه به‌شێكیان كارمه‌ندی تەندروستی و خزمهتگوزارهكانى نه‌خۆشخانه‌ى خانه‌قینن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









