
پارێزگاى سلێمانى له كاتى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له سلێمانى راده‌گه‌یه‌نرێت، ده‌شڵێت: “لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه ئه‌نجام ده‌دات”.
ئازاد حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌و پارێزگایه به (SNN)ى راگه‌یاند: “پێش رۆژى 4ى ته‌موز، كه رۆژى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانه لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنه‌كانى پارێزگاى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى ئه‌نجامده‌دات”.
وتیشى: “پێشتر چه‌ند جارێك به‌ڕێز سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له كۆبوونه‌وه‌كانماندا پێشنیارى كردووه پێنج رۆژ بۆ هه‌فته‌یه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رابگه‌یه‌نرێت، ئه‌و بابه‌ته به‌هۆى به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى هاووڵاتییانه‌وه ره‌تكراوه‌ته‌وه و ئه‌و پێشنیاره نه‌خراوه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ده‌بینین ئێستا دۆخه‌كه زۆر مه‌ترسیداره و رێژه‌ى تووشبوون رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت، بۆیه بڕیارمانداوه كۆبوونهوهبكهین و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌ك رابگه‌یه‌نین”.
پارێزگاى سلێمانى له ئێستادا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌مین پارێزگایه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه 4 هه‌زار و 97 كه‌س تووشبوون و 159 كه‌س به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ته‌نیا له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردووش‌دا به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی هه‌رێم، “31 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون”.
لێدوانه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ ژوورى ئۆپراسیۆنه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌ركوك به‌هۆى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیان بۆ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێك راگه‌یاند.
پێشتریش سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى له چاوپێكه‌وتنێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: “من پێموایه دۆخى سلێمانى زۆر خراپه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر دۆخى ئابوورى رێگه بدات پێنج رۆژ بۆ هه‌فته‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راده‌گه‌یه‌نین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









