“یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌رچه‌یه‌ك بدۆزێته‌وه بۆ رزگاربوونى هه‌رێم له دۆخى ئێستا”

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وهفدى باڵاى یه‌كێتیی نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی له‌گه‌ڵ شاندى باڵاى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به سه‌رۆكایه‌تى عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە.
شاندی باڵای یەکێتيی نیشتمانيى كوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، پێکهاتبوون لە: دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، د.سۆران جەمال تاھیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئاراس شێخ جەنگی، ئەندامی سەرکردایەتی یه‌كێتى، هاوكات شاندى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به سه‌رۆكایه‌تى عه‌لى باپیر، ئه‌میرى كۆمه‌ڵ پێكهاتبوون له محه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی، عه‌بدولستار مه‌جید، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و ژماره‌یه‌كى تر له كادیران باڵاى ئه‌و حزبه.
كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و كۆمه‌ڵ له باره‌گای نووسینگه‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست (SNN) کەوتوون، “لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی و کۆمەڵ راشکاوانە لەبەر رۆشنایی ئەو گۆڕانکارییانەی ھاتوونەتە پێش دید و بۆچوونەکانیان خستووەته‌ڕوو، ھەڵسەنگاندن بۆ ئەگەرەکان کراوە و چەندین دەرچە و میکانیزم خراونەتهڕوو بۆ دەربازبوون لەو باروودۆخەی دووچاری ھەرێم بۆتەوە، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا یەکێتی تەئکیدی لە سیاسەتی بڕیارلێدراوی کردۆتەوە بۆ دەربازبوونی ھەرێم لەم دۆخە چەق بەستووەی تێیکەوتووە و رایانگەیاندووە: بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و کۆدەنگی نیشتمانیی دەتوانرێت سەرکەوتووبین بەسەر تەحەددییەکان و لەم دۆخە سەختەدا ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک باشتربکەن”.
هاوكات (SNN) ئه‌وه‌شى زانیووه، “دوای ئەو گۆڕانکارییه سیاسى و ئابوورییانه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه هاتوونه‌ته ئاراوه، یەکێتی دەیەوێت بە ھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان دەرچەیەک بدۆزرێتەوە بۆ دەربازبوون لەو بارودۆخەی دووچاری هەرێمی کوردستان بووە”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه عه‌بدولستار مه‌جید، ئه‌ندامى شاندى كۆمه‌ڵ و به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌كه به (SNN)ى راگه‌یاند: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆك و شاندى باڵاى یه‌كێتى تاوتوێى دۆخى ئێستاى كوردستان‌مان كرد و هه‌ردوولا كۆكبووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ناكرێت ئه‌م دۆخه‌ى كه ئێستا له كوردستان هه‌یه به‌رده‌وام بێت”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ له كاتێكدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه دوێنێ یه‌كشه‌ممه وهفدى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى و وهفدى باڵاى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى سه‌ڵاحه‌دین به‌هادین، ئه‌میندارى گشتى یه‌كگرتوو له شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه، بڕیاریشە یه‌كێتى لە دوو رۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ئەنجام بدات.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









