فەرماندەی پاسەوانە تایبەتەکانی سەدام حسێن ئازاد کرا

عەمید روکن بەرزان عەبدولغەفور
SNN-
سەرچاوەیەکی بەرپرس ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند “عەمید روکن بەرزان عەبدولغەفور سڵێمان فەرماندەی گاردی نیشتمانیی سەردەمی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق ئازاد کراوە”.
بەوتەی سەرچاوەکە، ئەو فەرماندەیەی پێشووی گاردی کۆماری (الحرس الجمهوری) ماوەی بەندیی خۆی لەبەندیخانەی ناسریە تەواو کردووە کە 17 ساڵ بووە.
عەمید بەرزان تکریتی لەدایکبووی ساڵی 1960ە و یەکێک بووە لە فەرماندە باڵاکانی گاردی کۆماریی و فەرماندەی پاسەوانی تایبەتی سەدام حسێن دیکتاتۆری پێشووی عێراق بووە.
تکریتی لەسەر لیستی ژمارە 11 بوو لە گروپی داواکراوانی ئەمریکا و رۆژی 23ی تەمموزی 2003 دەستگیر کرا و بۆ ماوەی 17 ساڵ دادگا سزای زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









