“له سلێمانى رێژه‌ى بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان زیاتره له رێژه‌ى به‌كارهێنانیان”

جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مادده هۆشبه‌ره‌كان له سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: له ئێستادا هه‌رێمى كوردستان بووه‌ته ناوه‌ندى تێپه‌ڕاندنى مادده‌ى هۆشبه‌ر بۆ وڵاتانى تر، ده‌شڵێت: “له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا 180 كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانیكرد و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون له سلێمانى”.
جه‌لال ئه‌مین به‌گ، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشى سلێمانى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ” له ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر 24 كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له جۆره‌كانى: هیرۆین، كریستاڵ و حه‌شیش له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆر چه‌كدا”.
وتیشى: “له به‌روارى 1ى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 180 كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانیكرد و كێشانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ته‌نیا له سلێمانى ده‌ستگیر كراون كه له‌نێویاندا ژن هه‌یه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “هه‌رێمى كوردستان به‌هۆى ئه‌و سنووره دووروودرێژهى كه هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ وڵاتى ئێران بووه‌ته ناوه‌ندى تێپه‌ڕاندنى مادده‌ى هۆشبه‌ر بۆ وڵاتانى تر‌ى دراوسێى”.
به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شى مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشى سلێمانى له وه‌ڵامى پرسیارێكى (SNN) دا له‌باره‌ى رێژه‌ى بازرگانى و به‌كارهێنانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له ئێستادا رێژه‌ى بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سلێمانى زیاتره به به‌راورد به به‌كارهێنان”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ناوه‌ندى بڵاوكردنه‌وه مادده‌كه له سلێمانى كوێیه؟ به‌پێى ئاماره‌كان ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئاسایشى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “له سه‌رجه‌م سنووره‌كانى وڵاتى ئێرانه‌وه مادده‌ى هۆشبه‌ر دێته ناو هه‌رێمى كوردستان، لێره‌شه‌وه ره‌وانه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كرێت”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه، “له‌كاتى كه‌ره‌نتیندا هێزه‌كانى ئاسایش له‌پاڵ ئه‌ركى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و بڵاوكردنه‌وه‌ى رێنماییه ته‌ندروستییه‌كاندا، چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه به بازرگانى كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
6كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









