وەزیری داد: بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە سۆران عومەر بە نەبوو هەژمار دەکرێت

وەزارەتی داد
فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: “بڕیارەکەی رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵگرتنی پارێزبەندی بە نەبوو هەژمار دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیع بڵاوناکرێتەوە”.
فرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی هەرێمی کوردستان بە نوسراوێک کە ئاراستە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی کردووە. وەڵامی نووسراوێکی پێشتری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانی داوەتەوە کە تیایدا جەخت لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی سەر پەرلەمانتار سۆران عومەر کراوەتەوە.
لە نووسراوەکەی وەزیری داد ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو بڕیارەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان: “پێچەوانەی رێسای گشتی پلەبەندی یاسایی (سلم التدرج القانونی) دەرچووە”.
هاوکات بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانیشی بە “را و بۆچوون” وەسفکردووە و رایگەیاندووە: “رای جەنابتان بە نەبوونی سەرچاوەی تانەلێدان لە یاسا و بڕیارەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی یان سەرۆکی پەرلەمان ناکاتە جێگرەوەی، دەسەڵات و تایبەتمەندی چاودێری لەسەر یاسای دەرچوو لە پەرلەمان پێنادات. بێ لەبەرچاوگرتنی چۆنێتی و شێوازی تەشریعکردنی هەر یاسایەک یان بڕیارێک”.
وەزیری داد وتوویەتی: “بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بە بڕیارێکی نەبوو دادەنرێت و بەپێی یاسای بڵاوکردنەوەی رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بۆ بڵاوکردنەوە ناشێت.”
ئەمە دوای ئەوەدێت دوێنێ نووسینگەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “سهرۆكى پهرلهمانى كوردستان جهخت لهسهر ههڵوێستى پێشووى دهكاتهوه سهبارهت به ههڵوهشاندنهوهى مافی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر و ئاڕاستهى سهرۆكایهتى ئهنجوومهنى وهزیران كرا به مهبهستى بڵاوكردنهوهى له رۆژنامهى فهرمى وهقائیعى كوردستان، بۆ ئهوهى سیفهتى ئیلزامى وهربگرێت بۆ جێبهجێكردن”.
لە 7ـی مانگی ئایار پارێزبەندیی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان هەڵگیرا کە ئەوەش ناڕەزایی بەشێک لە لایەنەکانی لێکەوتەوە، دواتر و رۆژی 15ی حوزەیران سەرۆکی پەرلەمان بڕیارەکەی هەڵوەشاندەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









