
حەکیمی و زیدان
SNN Sport
ئەشرەف حەکیمی مەغریبی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، لە ئێستادا لە وڵاتی ئیتاڵیایە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵییەوەو ئەو یاریزانە هەموو شتێکی گرێبەستەکەی تەواو کردووەو تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە.
بە پێی کەناڵی (El Chiringuito TV)ی ئیسپانی، زیدان راهێنەری یانەی شاهانە هۆکاربووە بۆ ئەوەی ئەو یاریزانە نەگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەویش پەیوەندیکردنی بە یانەی ئینتەرمیلانەوە هەڵبژاردووە.
ئەم سەرچاوە ئاشکرای دەکات، زیدان رەتیکردووەتەوە قسە لەگەڵ حەکیمی بکات بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ریاڵ مەدرید،ئەم یاریزانە ئامادەبوو بگەڕێتەوە بۆ یانەکەی بۆ یاریکردن و بە مووچەی کەمتر لە یانەی ئینتەرمیلان رازی دەبوو، بەڵام زیدان هیچ نامەیەکی بۆ ئەو یاریزانە نەناردووە بۆ گەڕانەوە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی رابردوودا کە ئەو یاریزانە بە خواستن بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند یاری کردووە.
حەکیمی بە تەواوی بووە بە یاریزانی یانەی ئینتەرمیلان و هەنگاوێکی ماوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی یانە نوێیەکەی ماوە، نرخی چوونی ئەو یاریزانە 40 ملیۆن یۆرۆیە، یانە ئیتاڵیەکە ئامادەیە 6 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە وەکو مووچە بەو یاریزانە بدات.
ئەشرەف حەکیمی لە 11ی تەمووزی ساڵی 2018 بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی2 ساڵ پەیوەندی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە کرد،ئەم وەرزە توانی 10 گۆڵی بۆ بکات، دوای تەواوبوونی خواستنەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا رەتیکردەوە بگەڕێتەوە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید و لە ئەڵمانیاوە سەفەری ئیتاڵی کرد بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلانەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی گرێبەستی نێوانیان رابگەیەنرێت.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









