له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك له لایه‌ن وه‌زاره‌تى داراییه‌وه فه‌رمانبه‌رانى مه‌رزى په‌روێزخان مانیانگرت

ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى په‌روێزخان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
فه‌رمانبه‌رانى مه‌رزى په‌روێزخان مانگرتنیان له ده‌وام راگه‌یاند به مه‌به‌ستى راگرتنى كاره‌كانى ئه‌و لیژنه‌یه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و مه‌رزه پێكیهێناوه، چونكه پێیانوایه بڕیاره‌كه نادروسته.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه به مه‌به‌ستى به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌ك له‌ناو مه‌رزه‌كه‌دا و لیژنه‌كه به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه و په‌یوه‌ندى به به‌ڕێوه‌به‌رى مه‌رزه‌كه‌وه ده‌كات.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى (SNN) كه زانیارییه‌كانى ناوى له مه‌رزه‌كه‌وه دهستكهوتوون، “به‌هۆى پێكهێنانى ئه‌و لیژنه‌یه‌وه، له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه پێیانوایه پێكهێنانى لیژنه‌كه كارێكى نا ئاساییه و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى دروست نیه، بۆیه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه”.
عه‌باس ئیسماعیل، وته‌بێژى مه‌رزى په‌روێزخان له‌و باره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “له لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه دروستبووه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌یه‌كى تایبه‌تى نێو مه‌رزه‌كه، له‌به‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه فه‌رمانبه‌رانى مه‌رزه‌كه مانیانگرت و مه‌رزه‌كه ش بۆ ماوه‌یه‌ك داخرا”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
13كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
15كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









