نرخى خزمەتگوزارى به‌شێك له پرۆژەكانى نیشتەجێبوون له هه‌ولێر كه‌مده‌كرێته‌وه

پرۆژه‌ى ئیمپایه‌ر له هه‌ولێر| فۆتۆ: BSG
SNN – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه و وه‌كو هاوكارییه‌ك بۆ هاووڵاتییان، بڕیارمانداوه نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان له به‌شێك له پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون كهمبكهبنهوه.
سامان عاره‌ب، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه به (SNN)ى راگه‌یاند: “به‌هۆى قه‌یرانى دارایى و دۆخى سه‌ختى هاووڵاتییانه‌وه، لیژنەى بەدواداچوون و دانانى نرخى خزمەتگوزارى پرۆژەكانى نیشتەجێبوون بڕیارماندا به کەمکردنەوە و دیاریکردنى نرخى خزمەتگوزاری پرۆژەکان، بۆیه له‌مڕۆوه (1ى ته‌مموزى 2020) نرخى خزمه‌تگوزارییه‌كان له چه‌ند پرۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونى هه‌ولێر كه‌مده‌كه‌ینه‌وه”.
وتیشى: “له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا، بڕیارى كه‌مكردنه‌وه‌ى نرخى خزمه‌تگوزارى پرۆژه‌كانى دیكه‌ش ده‌درێت”.
له‌باره‌ى بڕو شێوازى نرخه‌كان و ئه‌و بنه‌مایه‌ى كه بڕیاره‌كه‌ى له‌سه‌ر دراوه؟ سامان عاره‌ب وتى: “بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌ماى جۆریه‌تى و شێوازى خزمه‌تگوزارییه‌كان دراوه”.
بڕیاره‌كه‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌ولێر، ئه‌م پرۆژانه‌ى نیشته‌جێبوون ده‌گرێته‌وه: شارى ئێم ئاڕ ئێف، شارى ئێم ئاڕ ئێفى دەرەوەى وەبەرهێنان، گوندى ڤیتال، رویا تاوەر، گوندى ئینگلیزى، ئيمپایهر ووڵد، دریم ستى و پارک ڤی‌و.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









