122 پێشنیار له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى سلێمانیدا ئاراسته‌ى حكومه‌ت ده‌كرێن

پارێزگاى سلێمانى | فۆتۆ: Ranja
ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى سلێمانى كه 122 پێشنیار له‌خۆده‌گرێت ته‌واوبووه.
رێكه‌وت زه‌كى، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی له‌باره‌ى ته‌واوكردنى پرۆژه‌ى لامه‌ركه‌زیه‌تى سلێمانى ده‌ڵێت: “ئەمڕۆ لەگەڵ ھاوڕێیانم لە لیژنەی ئامادەکاری پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی، پرۆژەکەمان لەدوتوێی 32 لاپەڕەدا تەواو کرد کە 122 پێشنیاز لە بوارەکانی دارایی، سامانە سروشتییەکان، دەسەڵاتی پێویست بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان، فەرمانگەکانی پۆلیس، شارەوانی و فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان لەخۆدەگرێت”.
وتیشى: “بە ھیوام پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بباتە قۆناغێکی دیکە لەبوژاندنەوە”.
پێشتر رێكه‌وت زه‌كى به (SNN)ى راگه‌یاندبوو: “له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى پرۆژه‌كه ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ى تاوتوێ بكرێت”.
ماوه‌ى زیاتر له چوار مانگه لیژنەی ئامادەکاری پرۆژەی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی سلێمانى ده‌ستى به كاره‌كانى كردووه، ئه‌و لیژنه‌یه به مه‌به‌ستى هه‌ماهه‌نگى كردن له ماوه‌ى رابردوودا سه‌ردانى ئیداره‌كانى گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین و پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد به مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى بۆچوونیان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه و هه‌مووان كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه لامه‌ركه‌زییه‌ت سوود به داهاتووى سلێمانى و گەرمیان و ڕاپەڕین و هه‌ڵه‌بجه ده‌گه‌یه‌نێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









