ئاگرێكی گەورە سنووری پێنجوێنی گرتەوە و كۆنترۆڵكردنی ئەستەم بووە

ئاگرەکەی ناوچەی پێنجوێن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆكارێكی نادیار ماوەی دوو ڕۆژە ئاگرێكی گەورە سنووری چوار گوندی ناحییەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێنی گرتووەتەوە و بەهۆی بەرفراونی ئاگرەكە و بوونی كێڵگەی مین و تەقەمەنی كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەم بووە، بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێزیش هۆكاری تەشەنەكردن و كۆنترۆڵ نەكردنی ئاگرەكە دەخاتە ئەستۆی بەڕێوەبەری ژینگە و دارستانی سلێمانی.
هێمن ئیبراهیم، بەرێوەبەری ناحییەی ناڵپارێزی سەربە قەزای پێنجوێن بە SNNی راگەیاند: لە دوێنێوە بە هۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەرفراوان سنووری شاخ و دارستانە سروشتییەكانی گوندەكانی (زەگی سەر، تەڕاتەوەن، چەوتان، كانی سپیكە) و چەند گوندێكی دیكەی گرتووەتەوە و تا ئێستاش ئاگرەكە بەردەوامی هەیە كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆری ژینگەیی لێكەوتوەتەوە و بە هەزاران دۆنم لە دارستانی سروشتی ناوچەكە لە ناوچوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری تەشەنەكردنی ئاگرەكە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ئەو ئامێرانەی كارمەندانی بنكەی ئاگركوژێنەوە و پۆلیسی دارستان بەكاریاندەهێنا لە كوژاندنەوەی ئاگرەكاندا، لەلایەن بەڕێوەبەری ژینگە و دارستانی سلێمانییەوە براونەتەوە بۆ سلێمانی و چەندین جار ئێمە و قایمقامی پێنجوێنیش داوای گەڕاندنەوەی ئەو ئامێرانەمان كردووە، بەڵام بۆمان ناگەرێنێتەوە، بۆیە بەهۆی نەبوونی هیچ ئامێرێكەوە ئاگرەكە زیاتر تەشەنەی سەندووە و كۆنتڕۆڵكردنی ئەستەم بووە.
بەڕێوەبەری ناحییەی ناڵپارێز ئەوەشی خستەڕوو، هۆكارێكی دیكەی تەشەنەكردن و كۆنتڕۆڵنەكردنی ئاگركە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە ناوچەكە شاخاوییە و هاوكات چەندین كێڵگەی مین و تەقەمەنی لێیە و مەترسی لەسەر ژینی كارمەندانی ئاگركوژێنەوە دروستدەکات، هاوكات داوایان لە ئاگركوژێنەوەی قەزای پێنجوێن و ناحییەی گەرمەكیش كردووە بۆهاوكاری، بەڵام ناتواندرێت ئاگرەكە كۆنترۆڵبكرێت.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









