رێكخراوهكانى گهرمیان لەبارەی خراپی رەوشی سنوورەکەیان هۆشدارى دهدهنه حكومهت

قهزاى كهلار له ناوهندى ئیدارهى گهرمیان | فۆتۆ: SNN
SNN-سیروان حهسهن
ژمارهیهك له رێكخراوهكانى كۆمهڵى مهدهنى له گهرمیان له بارهى رهوشى تهندروستى له سنوورهكه ئهوه ئاشكرا دهكهن كه بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا بهشێوهیهكه رێگرى نهكرێت كارهساتى مرۆیى دروست دهبێت و لایهنه ئیدارى و تهندروستییهكانى سنورهكهش به كهمتهرخهم دهزانن و بۆ ئهوهش داواى لێكۆڵینهوه و لێپێچینهوه دهكهن.
لە راگەیەندراوەکەدا کە ئاراستەی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە ئەوە خراوەتەڕوو: “ئێمە وەك كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵی مەدەنی لە ئیدارەی گەرمیان سەرباری خراپی ڕەوشی تەندروستی و بەدەنگەوە نەهاتنمان لە چارەسەركردنی بەشێكی زۆر لە كێشە و كەموكوڕییەكان لە لایەن ئیدارە و دامو دەزگا پەیوەندیدارەكان بەتایبەت دامەزراوە تەندروستییەكان لە ناوچەكەماندا، داواكارین هەرچی زووە حکومەتی هەرێم و لیژنەی كاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی ، بەدەنگ داواكارییەكانمانەوە بێن بۆ تێپەڕاندنی خراپی ڕەوشی ناوچەكەمان كە خەریكە غەرق دەبێت بەهۆی زۆری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە، لە ڕێگەی ئەم داواكارییانەوە:
۱- لیژنەی کاروباری تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان و لیژنەیەکی تایبەت لە ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی ناوچەکە بکەن و لێکۆڵینەوە لە کۆی کێشەکان بکەن لە کاتی دەرکەوتنی هۆکاری سەرەکی کێشەکان لێپێچینەوە لە تەواوی بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕی تەندروستی گەرمیان بکرێت بە خێرای گۆڕانکاری ئیداری ئەنجام بدرێت.
٢- دیاریکردنی بودجەیەکی تایبەت بە بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا لە ناوچەکە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەداهاتی ناوچەکە. یان سپاردنی سەرپەرشتی کردنی نەخۆشخانەی قەڵا بە دەزگای تەندروستی پێشمەرگە، چونکە لە ئێستادا ئەم نەخۆشخانەیە بەهۆی کەمی ستافەوە کەسانی خۆبەخش لە دەرەوەی سێکتەری تەندروستی خزمەتی دەکەن و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان لە توانایدا نییە ئیدارەی ئەو نەخۆشخانەیە بدات.
۳- دانان و چاككردنی هێڵی گەرمی ٢٤ كاتژمێری تەندوستی بۆ ناوچەكە بەمەبەستی ڕێنمایکردنی توشبووان و هاوکاریکردنیان .
٤- كردنەوەی ناوەند و نەخۆشخانەی زیاتر بە بەركەوتوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
٥- بەدەنگەوە هاتنی ئەو هاوڵاتیانەی كە شوبهە یان نیشانەكانیان تیادا دەركەوتووە و هیچ نەخۆشخانەیەك دەرگایان لەسەر واڵا ناكات بۆ چارەسەركردن.
٦- لێپێچینەوە لە هەموو ئەو دەزگا ڕاگەیاندن و کەسانەی بەبێ زانیاری كە هۆكارن بۆ تۆقاندن و تێكشكاندن و شڵەژانی دەرونی هاوڵاتیان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست.
٧- چاودێریکردن یان سزادانی هەموو ئەو نۆریگە ئەهلی و لاكۆڵانانەی كە بە بێ زانیاری و بە نەشارەزایی دەرمان دەدەنە هاوڵاتیان و ڕێنماییەکانی تەندروستی جێبەجێ ناکەن.
٨- جێبەجێ کردنی کهرەنتینە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو و تا ئەو کاتەی نەخۆشییەکە کۆنترۆڵ دەکرێت، ڕێگە گرتن لە بەڕێوەچوونی پرسە و بۆنە تایبەت و گشتییەکان لە قەزا و ناحیە و گوندەكانی سەر بە سنورەكە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









