کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەندیخانەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە

SNN
کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق هۆشداریدا لە داڕمانی رەوشتی تەندروستی بەندیخانەکانی عێراق بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، کە بەشێوەیەکی بەرچاو تیایاندا بڵاوبووەتەوە.
عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: “چەندین تووشبووی کۆرۆنا لەنێو بەندیخانەکاندا هەن، هەروەها ژمارەیەک فەرمانبەری چاکسازییەکانیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.
بەیاتی ئاماژەی بەوەشکرد کە مەترسی ئەوە هەیە ژمارەی تووشبووان لەنێو بەندیخانەکانی عێراقدا روو لە هەڵکشان بکات، ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە رێکارەکانی تەندروستیی جێبەجێ ناکرێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە چەند رێکارێکی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئازادکردنی ئەو گیراوانەی کە تێوەنەگلاون بە کردەی تیرۆریستی و ئەو تاوانانەی کە زیان بە ئاسایشی دەوڵەت دەگەیەنن.
عەلی بەیاتی روونیکردەوە توانای ئێستای بەندیخانەکان سێ هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە لە بنەڕەتدا دەبێت تیایدابن.
لەلای خۆشیەوە ئوسامە نوجێفی سەرۆکی بەرەی رزگاری نیشتمانی عێراق، داوای لە مستەفا کازمی کرد رێکاری بەپەلە بگرێتەبەر بۆ ئازادکردنی گیراوان، ئەمەش لەپێناو پاراستنی سەلامەتییان.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە زیاتر لە 53 هەزار کەس، لەنێویاندا دوو هەزار و 160 گیانلەدەستدان هەبووە و 27 هەزار و 912 نەخۆشیش دوای چارەسەری پزیشکیی، چاکبوونەتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









