گوندى سەناریاى گەشتیارى کە تایبەت کرابوو بە نەخۆشانی کۆرۆنا چۆڵکرا

وێنە: هەوراز ئەحمەد
SNN-هەوراز ئەحمەد
گوندى سەناریاى گەشتیارى کە بە هۆى زۆرى ڕیژەى تووشبوون بە کۆرۆنا کرایە شوێنى چارەسەر کردنى تووشبووانى ئەو نەخۆشییە، لە ئێستادا بەهۆی چاکبوونەوەی تەواوی تووشبووەکان چۆڵکراوە و دادەخێت.
دلێر حامید، سەپەرشتیارى گوندى سەناریاى گەشتیارى بە SNNی راگەیاند: “بە فەرمانى بەڕیوەبەرى تەندروستى سلێمانى لە 1ى حوزەیرانەوە ئەم شوێنە تەرخان کرا بۆ تووشبووانى کۆرۆنا بە تایبەت ئەو نەخۆشانەى کە نیشانەیان کەمتر تێدا دەرکەوتوە، بۆیە بە ستافێکى پزیشکییەوە ئەو شوێنە کرایەوە لە سەرەتاشدا نزیکەى 200 تووشبووى کۆرۆناى تێدا بوو“.
وتیشى: “پاش ئەوەى نەخۆشەکان چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرا و ڕۆژانە پشکنین و چاودێى پزیشکى دەکران خۆشبەختانە ژمارەى چاکبوونەوە زیادى دەکرد دوایین پشکنینى کۆرۆنایان بۆ دەکرا و لە ژێر ڕێنمایى پزیشکیدا ڕەوانەى ماڵەوە دەکرانەوە”.
هاوکات ڕوونى کردەوە: “پاش زیاتر لە مانگێک ئەم شوێنە هیچ نەخۆشێکى تێدا نەماوە و بە فەرمانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى دادەخرێت و ئەو ستافەشى کە لێرە بوون دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى دیکە و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنى هاوڵاتیان”.
تاوەکو ئێستا لە شارى سلێمانى 4748 کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 1036 کەسیان بەتەواوەتى چاک بونەتەوە و 190 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
13كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









