
SNN
لە دادگای سزادانی ئیستانبوڵ، دانیشتنەکانی تایبەت بە دۆسیەی کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی دەستیپێکرد.
لە کەیسەکەدا 20 کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسدا دادگایی دەکرێن، هەرچەندە تۆمەتبارەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراون و ئامادەی دانیشتنەکەی دادگاش نەبوون، بەڵام خەدیجە جەنگیز-ی دەستگیرانی خاشقچی وەک سکاڵاکاری دۆسیەکە چووە بەردەم دادگا و ئیفادەی خۆی دا.
لە دانیشتنەکەدا سکاڵانامەی تایبەت بە دۆسیەکە بە کورتی خوێندرایەوە.
لە سکاڵانامەکەدا کە 117 لاپەڕە پێکهاتبوو باس لەوە کرا کە جەمال خاشقچی یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە دیارەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە رۆژنامەی واشنتن پۆست کاری کردوە، بەڵام رۆژی دووی تشرینی یەکەمی 2018 سەردانی کونسوڵخانەی سعوودیەی لە ئیستانبوڵ کردوە و لە ناو بینای کونسوڵخانەدا کوژراوە.
ئاماژە بەوەش دراوە کە دوو لە تۆمەتبارەکان بە ناوەکانی ئەحمەد بن محەمەد ئەلئەسیری و سعوود ئەلقەحتانی فەرمانی کوشتنی خاشقچییان بە تۆمەتبارەکانی دیکە داوە، هەربۆیە بە تۆمەتی “پلاندانان و هەوڵدان بۆ کوشتنی مرۆڤ بەشێوەیەکی دڕندانە” سزای زیندانی هەتاهەتایی قورسکراویان بۆ داوا کراوە.
هەروەها هەژدە تۆمەتبارەکەی دیکەش کە پەیوەندیداربوون بە بڕیاری کوشتنی جەمال خاشقچی، پلانی تاوانەکەیان داناوە و کارەکانیان لەنێوخۆیاندا دابەشکردوە بە تۆمەتی “پلاندانان و هەوڵدان بۆ کوشتنی مرۆڤ بەشێوەیەکی دڕندانە” بۆ هەر یەکەیان بەشێوەیەکی جیا داوای سزای زیندانی هەتاهەتایی کراوە.
کەیسی کوژرانی جەمال خاشقچی یەکێک بوو لەو کەیسانەی زۆرترین کاردانەوە و ئیدانەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێنا، بەشێک لە وڵاتان خێزانی شاهانەی سعودیەیان تۆمەتباردەکرد بەوەی فەرمانی بە کوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە داوە، مافەکانی مرۆڤ لە سعودیە و پشتیوانییەکانی ئەمریکاش بۆ ئەو وڵاتە خرایە ژێر پرسیارەوە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









