تەندروستی هەڵەبجە بۆ یەکەمجار ئاماری گشتی کۆرۆنا لە پارێزگاکە بڵاودەکاتەوە

نەخۆشخانەی وەفا تایبهت به كۆرۆنا لە هەڵەبجە | فۆتۆ: عهلى حهمهسهعید / SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەگوێرەی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە كە تایبەتە بە ژمارەی تووشبووان و چاكبوونەوە و مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، دەردەكەوێت كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و 100 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامداون و زیاد لە 200 هاووڵاتی و 11 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
بەگوێرەی ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە كە وێنەیەكیان بۆ SNN ناردووە ئاماژە بەوەكراوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا و دووبارە سەرهەڵدانەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم ئەو كەسانەی كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون لە نەخۆشخانەی(وەفا) خراونەتە ژێرچاودێرییەوە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە، بەجۆرێك تا ئێستا هەزار و 108 پشكنینی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش 202 كەس وەك هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشانكراون.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە كۆی ئەو 202 تووشبووەی كۆرۆنا تا ئێستا 73 كەسیان چاكبوونەتەوە هاوكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە پێنج كەسیشیان گیانیانلەدەستداوە، لە ئێستاشدا 32 تووشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەی وەفا لە ژێر چاودێریدان و ژمارەیەكی دیكەی توشبووانی كۆرۆناش لە ماڵەكانی خۆیاندا چارەسەر وەردەگرن.
هەر لەئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەش هاتووە، تا ئێستا 11 پزیشك و كارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بەجۆرێك دوو پزیشك و نۆ كارمەندی تەندروستی بەهەڵگری ڤایرۆسكە دەستنیشانكراون بەڵام تا ئێستا هیچ پزیشك و كارمەندێكی تەندروستی بەهۆی كۆرۆناوە گیانیلەدەستنەداوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









