سامانی جێف بیزۆس دامهزرێنهری ئهمازۆن گەیشتە 171 ملیار دۆلار

جێف بێزۆس خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن
SNN
وا دیارە سەرەڕای ئەو قەیرانانەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ تەواوی کەرتە ئابوری و پیشەسازی و بەرهەمهێنانەکانی جیهانی دروست کردووە، کاریگەری لەسەر جێف بیزۆس دامەزرێنەری کۆمپانیای ئەمازۆن نییە.
بلۆمبێرگ لە راپۆرتێکیدا باس لەسامانی جێف بیزۆس دامەزرێنەری ئەمازۆن دەکات، كە دەوڵەمەندترین كەسی جیھانە، لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵ بەنزیەكی 56 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار بەرزبووەتهوە و گەیشتووەتە 171 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە كە بیزۆس تۆماری بكات.
ئاماژە بەوەش دەکات، بەرزبوونەوەی سامانی بیزۆس بەھۆی بەرزبوونەوەی پشكی ئەمازۆن بووە لە بۆرسە، بەجۆرێك لە دوایین مامەڵەكانی بۆرسەدا بەرێژەی %4.4 بەرزبووەتەوە و نرخی ھەر پشكێك گەیشتووەتە 2 ھەزار و 878 دۆلار و 7 سەنت، كە ئەوەش بە ئاستێكی پێوانەیی ھەژماردەكرێت، ئەوەش لەكاتێكدایە بیزۆس خاوەنی %11 ی پشكی كۆمپانیای ئامازۆنە كە بەھای بەبازاڕكردنی كۆمپانیاكە بەنزیكەی ترلیۆنێك و 400 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









