هاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی گەیشتە عێراق

لۆگۆی رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی
SNN
ئەمڕۆ شەممە هاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستیی گەیشتە عێراق کە پێکهاتووە لە 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی دەستکرد.
ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: رێكخراوەكە 300 ئامێری هه‌ناسه‌دان له گه‌نجیینه‌كانی دوبه‌ی بۆ عێراق دابینکردووە و پارەکەی دراوە، لەو ژمارەیەش 200 ئامێر گەیشتووەتە عێراق و بەسەر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
راشگەیاند: “لە رۆژانی داهاتووشدا، ئەو 100 ئامێرەی دیکە دەگات”.
نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئه‌و ئامێرانه پێویستییان به بوتڵی ئۆكسجین نییه، به‌ڵكو له هه‌واوه ئۆكسجین دروست ده‌كەن.
تا ئێستا زیاتر لە 56 هەزار کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 24 هەزار کەس لەژێر چاودێری پزیشیکدا ماون و سەدان کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە و لەژێر ئامێری هەناسەداندان.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









