گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 4/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 4/7/2020
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە 4/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
ئاس:
- گومانەکانی میسی بەرشەلۆنە دەتۆقێنێت.
- گرێبەست نەکردن لەگەڵ نەیمار و ئابڕووچوونی یانەکە (BarçaGate) و دانانی چەندین پەیج و ئەکاوتنی فەیک بۆ هێرشکردنە سەر یاریزانان و رێگای چوونی ڤاڵڤێردی راهێنەری پێشوو ، کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانەکان وایکردووە میسی کارەکانی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رابگرێت.
- یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا هۆکاری تووڕەبوونی میسی نازانێت.
- یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆ لەگەڵ مان سیتی دەکات لەم هاوینە بۆ چوونی میسی، ئەگەر شکستیهێنا ئەوا یانەی مانچستەرسیتی هەوڵ دەدات لە هاوینی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد بیگوازێتەوە.
- ئۆمتیتی جارێکی تر لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان دەبێت.
- 10 رۆژ لە بەردەم یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ شکانی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز.
- گۆڵەکانی رامۆس کە لەم وەرزە توانیویەتی تۆماری بکات، پێشبینی نەکراو بووە، لەوکاتەوەی خولەکە دووبارە دەستپێبکردووەتەوە توانیویەتی لەگەڵ رائول گارسیا، ئاسپاس، جێرارد مۆرینۆ 4 گۆڵ بکات و زۆرترین گۆڵیان لە خولەکە کردووە.
- یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید هەست بە خۆش دەکات و 3-0 لە یانەی مایۆرکا دەباتەوە لە هەفتەی 34ی لالیگا، بەڵام جواو فلیکس یارییەکی خراپی ئەنجامدا.

مارکا:
- 12 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر گۆڵپارێزێکی یانەی ریاڵ مەدرید کە خەڵاتی زامورا بۆ باشترین گۆڵپارێزی لالیگا بباتەوە.
- تیبۆ کۆرتوا خەڵاتی زامورا بۆ باشترین گۆڵپارێز بۆ جاری سێیەمی لەسەر یەک لە مێژوویدا دەیەوێت بباتەوەو ئەم گۆڵپارێزە شایەنی ئەم خەڵاتەیە ئەم وەرزە.
- بە رێژەی 0.63 لە هەموو یارییەکان ریاڵ مەدرید گۆڵی لێکراوەو ئەمەش باشترین هێڵی بەرگرییە لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید.
- ئاتلەتیکۆ مەدرید 3-0 لەگەڵ مۆراتا لە مایۆرکا دەباتەوەو پارێزگاری لە پلەی سێیەمی دەکات.
- توڕەیی میسی لوتکەی یانەی بەرشەلۆنە دەگرێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- پیانیچی جۆکەر.
- لەگەڵ ئەم یاریزانە بۆسنییە زۆر بژاردە و چارەسەری لە هێڵی ناوەند بۆ یانەکە دەهێنرێت و دەتوانێت لە چەند شوێنێک یاری بکات.
- ئەو دەتوانێت لە شوێنی بۆسکێتس یاری بکات، دی یۆنگ ئازاد بکرێت بۆ فشارخستنە سەر تیپی رکابەر.
- نهێنییەکان چواردەوری یانەی بەرشەلۆنە دەگرێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی.

سپۆرت:
- ئێستا ئیریک گارسیا.
- یانەی بەرشەلۆنە گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی مانچستەرسیتی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە لەم هاوینە، کە پێشتر لە قوتابخانەی لاماسیای یانەکە گەورە بووە.
- ئەگەر گفتوگۆکان شکستیهێنا، ئەوا یانەکە هەوڵ دەدات ئەو یاریزانە بە گرێبەستێکی ئازاد لە هاوینی 2021 بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە کە ئەوکاتیش گرێبەستەکەی کۆتایی دێت لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە.
- جارێکی تر ئۆمتیتی لە ئەژنۆیدا تووشی پێکان دەبێتەوە.
- تەنیا 10 رۆژ ماوە بۆ هەڵوەشانەوەی گرێبەستی لاوتارۆ مارتینێز لە یانەی ئینتەرمیلان.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









