ئه‌مساڵ به شێوازێكى نوێ وردبینى ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12 ده‌كرێت

كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده | فۆتۆ: SNN
SNN – مه‌ودا مسته‌قا
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند: داوا له دایك و باوكان ده‌كه‌ین له‌ڕووى ته‌ندروستى و ده‌روونییه‌وه كه‌شێكى ئارام دروستبكه‌ن بۆ قوتابیانى پۆلى 12 بۆ ئه‌وه‌ى به سه‌ركه‌وتووانه تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، وتیشى: “ئه‌مساڵ شێوازێكى نوێ به‌كارده‌هێنین بۆ وردبینى دهفتهى تاقیكردنه‌وه‌كان”.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلى 12ى ئاماده‌یی راگه‌یاند و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له شارى هه‌ولێر وتى: “داواده‌كه‌ین دایكان و باوكان لایه‌نى ده‌روونى و ته‌ندروستى قوتابیان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تاقیكردنه‌وه‌كان به باشى ئه‌نجام بده‌ن”.
وتیشى: “ئه‌م ساڵ 144 هه‌زار قوتابى ده‌چنه هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌كانه‌وه و رۆژى 11ى تهمموز، پرۆسه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ستپێده‌كات، به سوپاسه‌وه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕیووه كه هۆڵه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان به‌كاربهێنین بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه”.
له‌باره‌ى شێوازى وردبینى ده‌فته‌رى تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌زیرى په‌روه‌رده ئاشكرایكرد: “له ماوه‌ى سێ كاتژمێردا قوتابى ده‌توانێت په‌ڕه‌ى سۆماى خۆى ببینێت، ئه‌مه‌ش سیستمێكى نوێیه و ته‌نیا له وڵاتى توركیا په‌یڕه‌وده‌كرێت، ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى وردبینى دهفتهى تاقیكردنه‌وه‌كان زۆرترین روونى تێدا بێت”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌باره‌ى رێكاره ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “ئێمه پۆشینى ماسكمان كردووه‌ته بڕیار و پێویسته قوتابیان ماسك به‌كاربهێنن، به‌ڵام پۆشینى ده‌ستكێش به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه، ئه‌مه‌ش پاش راوێژ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی”.
له‌باره‌ى دابینكردنى ماسك و مادده‌ى پاكژه كه‌ره‌وه ئالان حه‌مه سه‌عید، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به سوپاسه‌وه له پارێزگاى سلێمانى 150 هه‌زار ماسك دابینكراوه بۆ قوتابیان”.
وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له وه‌ڵامى پرسیارى په‌یامنێرى (SNN) له‌باره‌ى ده‌نگۆى دواخستنى واده‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى خوێندنى ئه‌مساڵ؟ وتى: ” تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ دواخستنی كاتی دەوامی خوێندنی ئەمساڵ نەدراوە قسەمان لەگەڵ بەشی پلاندانان لە وەزارەتی پەروەردە كردووە، بۆئەوەی ئێمەش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدەین”.
هه‌ر له وه‌ڵامى (SNN) دا له‌باره‌ى پلانى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى قوتابیان كه ئه‌مساڵ به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا ئاستیان دابه‌زیووه ئاشكرایكرد: “ئێمە ئەگەر بەرواردێك لەگەڵ پارێزگاكانی دیكەی عێراق بكەین ئەوە ئاستی خوێندن لە هەرێمی كوردستان باشتر بووە، هەروەها پلانێكیش هەیە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو بەشێك لە مەنهەجی خوێندن تەواو بكرێت بە تایبەتی بۆ قۆناغی یەكی سەرەتایی و چەند پۆلێكی تر، پلانه‌كه‌شمان ره‌وانه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت كردووه بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كردن”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









