
کیکی سیتین
SNN Sport
سبەی یەکشەممە، لە یارییەکانی هەفتەی 34ی خولی ئیسپانیا یانەی بەرشەلۆنە لە ئەرکێکی زەحمەتدا دەبێتە میوانی یانەی ڤیاریاڵ و یاریەکە لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کیکی سیتین راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەسەر دۆخی یانەکەی قسەی کردو مانەوەی میسی دووپاتکردەوە.
سیتین رایگەیاند: نازانم یانەی ڤیاریاڵ بەهێزترین یانە بووە دوای وەستانی خولەکان، بەڵام بەهرەی زۆری تێدایە ئەم یانەیەو ئاستی نایاب پێشکەش دەکەن، بە دڵنیاییەوە رکابەرێکی قورسن لە یاریگای خۆیان، لەو چەند یارییەی کە ئێمە خاڵمان لەدەستداوە تێیدا ئاستێکی باشمان نیشانداوە لە راستیدا شایەنی ئەوە نەبووین خاڵ لەدەست بدەین، بەڵێ ئێمە لە دۆخێکی توندین، بەڵام هێشتا زیندووین و دەبێت شەڕ بکەین تا کۆتایی.
لەسەر چوونی میسی وتی:گوێم لە میسی نەبووە قسە دەربارەی چوون بکات، ئەو هیچی بە من رانەگەیاندووە،من دەمەوێت ئەو یاریزانە بە شێوەیەکی باش ببینم، بە باشی راهێنان دەکات و لە توانایەکی جەستەیی باشدایە، من نازانم چی بەسەر گرێبەستی میسی دێت، ئەوە ئەرکی ئێوەیە بزانن چی لێ دێت”.
لەسەر گریزمان وتی: ئەو یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە، یاریزانێکی گرنگی یانەکەیە ، سوارێزیش گرنگە بوونی هەبێت لە یاریگا، ئەو گۆڵ زۆر دەکات”.
لە کۆتایدا لەسەر دورخستنەوەی سیتین وتی: من بیر لە چوون ناکەمەوەو تەنیا بیر لە یارییەکان دەکەمەوە،من تەنیا راهێنەرم، پێویستە بایەخ لەسەر یانەکەی خۆم بدەم، پڕوپاگەندەکان کار لە ئێمە ناکەن”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









